یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لە شاری مەریوان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بەرێوەچوو

لە شاری مەریوان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بەرێوەچوو

بەپێی هەواڵەکان ئەمرۆ سێ شەممە 13ی ڕەزبەری 1395، خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کەمتەرخەمی کاربەدەستانی رژێم سەبارەت بە تێکچوونی رژێگەوبان و مەترسی هاتووچۆی تانکەری سووتەمەنی ناڕەزایەتیان دەربڕی.

بەپێی هەواڵەکان ئەمرۆ سێ شەممە 13ی ڕەزبەری 1395، خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کەمتەرخەمی کاربەدەستانی رژێم سەبارەت بە تێکچوونی رژێگەوبان و مەترسی هاتووچۆی تانکەری سووتەمەنی ناڕەزایەتیان دەربڕی.

 

جەماوەری شاری مەریوان لەبەر هاتوچۆی زیاد لە ئەندازی تانکەری سووتەمەنی و تێکچوونی رێگەوبان و روودانی رووداوی دڵتەزێن و کەمتەرخەمی بەرپرسانی رژێم لەو شارە ناڕەزایەتی جەماوەریان بەرێوەبردو بە مەبەستی چارەسەر کردنی ئەو وەزعە کەمپینێکیان بەناوی " نا بۆ تانکەری مەرگ" راگەیاند.

 

هۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵکی مەریوان ئەوەیە کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا هاتووچۆی تانکەرەکانی سووتەمەنی بوونە هۆی روودانی چەندین رووداوی دڵتەزێن کە نوێترین رووداو  شەوی سێشەممە ٦ی ڕەزبەر لە رێگەی "نگڵ"ی نێوان سنە – مەریوان بوو کە تانکەرێک وەرگەڕاو کەسێک بەناوی عەمار عەمیدی گیانی داو چەندین کەسیش بریندار بوون و 6 ماشینی دیکە زەرەر و زیانی زۆریان بەرکەوت.

8 ساڵ و 1 مانگ و 19 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە شاری مەریوان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بەرێوەچوو

لە شاری مەریوان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بەرێوەچوو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران