پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رێورەسمی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بە شێوەی ئونلاین بەڕێوە چوو

رێورەسمی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بە شێوەی ئونلاین بەڕێوە چوو

رۆژی یەکشەممە 15ی خەزەڵوەری 1401ی ک خ، رێکخستنی دەر ەوەی سازمانی خەبات رێورەسمێکی بەبۆنەی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرێوەبرد.
لە سەرەتادا کاک عەلی بەهرامی لە ووتەێکی کورتدا باسی لە گرینگی ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات و بەخێرهاتنی بەشدارانی مەڕاسمەکەی کرد.
لە رێورەسمەکەدا کە بە بەشداری کاک بابەشێخ حوسێنی سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و ئەندامانی سازمان لە دەرەوەی وەڵات بەرێوەچوو، بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و دەقیقەیەک وەستان بۆ رێز و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمان پەیامێکی پێشکەش کرد و ئیشارەی بە رۆڵ و پێگە و زەحمەت و ماندووبوونی پێشمەرگەی سازمانی خەبات کرد وتی: پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات هەر زوو لەبەرامبەر هێرش و پەلاماری هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئاخوندی هاتنە دەست و لە چەندین بەرەوە بەرپەرچیان دانەوە. بەتایبەت لە داستانی 10ی خەزەڵوەری 1358دا شکستێکی سیاسی و سەربازی گەورەیان تووشی رژیمەکەی خومەینی کرد.
لە پێوەند بە خەباتی شێلگیرانەی هێزی پێشمەرگە لەبەرامبەر رژیمدا بەرێزیان ئیشارەیان بەو خاڵەدا کە پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات هەر لە سەرەتاوە پێیان وابوو کە پێویستە لەبەرامبەر هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیمی ئاخوندی خەباتێکی جیددی لێبڕاوانە بکرێ و هەر جۆرە نەرمیێکیان لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە رەت کردەوە.
لە پێوەند بە روانگەی سازمان لە سەر چۆنیەتی کاری و چالاکی هێزی پێشمەرگە کاک بابەشێخ گوتی: سازمانی خەبات هەر لە رۆژانی سەرەتاوە پێی وابوو کە هێزی پێشمەرگە دەبێ بە یەکڕیزی و هاوئاهەنگی بۆ بەرپەرچی هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئاخوندی ڕێکبخرێن.
بەرێز سکرتێری گشتی لە وتارەکەیدا لە پێوەند بە شۆرشی ژینا بە پێشەنگایەتی ئافرەتانی خۆراگر وتی: رژیمی ئاخوندی بە توندترین و دڕندانەترین شێوە لەگەڵ راپەریوانی 1401 هەڵسووکەوت دەکات هەر بۆیە نارەزایەتی هێمنانە و ئاشتیخوازانە لەگەڵ وەها دەسەڵاتێکی دڕندە مانای نیە و هەر نەوعە هەنگاوێکی ئاشتیخوازانە لەگەڵ دەسەڵاتی ئاخوندی زیانی بە خەبات و موبارەزەی خەڵکی کوردستان داوە. هەر لەو سۆنگەوە پێویستە راپەریوان بەو جۆرەی لە توانایاندایە و بۆیان هەڵدەسووڕێ خەبات و شۆرشەکە بەرنە پێش و تا روخانی یەکجاری ئەو دەسەڵاتە بەردەوام بن. هەروەها بەرێزیان ئیشارەی بە هەڵوێستی سازمانی خەبات لەو پێوەندەدا و وتی: سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران رێز لە داوای ئافرەتانی کوردستان و ئێران بۆ هاتنەدیی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکسان و دەسەڵاتێکی دادپەروەر دەگرێ و پشتیوانی لێ دەکا.
لە دوای پەیامی کاک بابەشێخ سرودێک پێشکەش کرا کە لەلایەن کۆڕی هونەری سازمانەوە ئامادە کرابوو.
دوای ئەو سرودە پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو شنۆ شەرێعەتپەنا پێشکەش کرا.
پاشان کاک رێبواری حوسێنی پەخشانە شیعرێکی خۆی پێشکەش کرد کە تایبەت بوو بە 10ی خەزەڵوەر.
بەبۆنەی 10ی خەزەڵوەرەوە رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامێکیان هەبوو کە لەلایەن کاک هەڵۆ حوسێنی خوێندرایەوە.
کورتە فیلمێک لەبارەی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات پێشکەش کرا کە لەلایەن بەشی راگەیاندنی سازمانەوە ئامادەکرابوو.
دوا بڕگەی بەرنامە رێورەسمەکە تایبەت بوو بە سرود و گۆرانی شۆرشگێڕانە.


2 ساڵ و 15 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێورەسمی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بە شێوەی ئونلاین بەڕێوە چوو

رێورەسمی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بە شێوەی ئونلاین بەڕێوە چوو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران