خەباتمێدیا: تەرانە عەلیدوستی ئەکتەر دیاری ئێرانی بەبڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرام لە پشتگیری لە ڕاپڕینە سەرانسەریەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران نووسی: لە خەزەڵوەری ساڵی ۹۸ی هەتاوی کاتێک نوسیم بەپێچەوانەی باوڕی پێشترم" ئێمە هاووڵاتی نین و هەرگیز نەبویین. ئێمە ئەسیرین, ملۆن ها ئەسیر" ئەمڕۆژەم ئەبینی.
من کەسێکم کە لێره دەمێنم و نامەوێ بۆ هیچ جێگایەکی دیکە بڕۆم. بەپێچەوانەی تەواوی ئەو هەڵیت و پەڵیتانەی لاینەگەرانی حکومەت پێیان دەوتم, نەک پاسپۆرت و نە ئیقامەی هیچ جێگایەکی دیکەشم نییه.
دەمێنمەوە وەکوو هەموو خەڵکی ئێران و هاووڵاتییانی وەزاڵەهاتوو و ڕاپەڕیو, کاتێک هاوار بۆ مافی خۆم دەکەم، سەرم بەرز ئەگرم و چاو لە چاوتان ئەبڕم. ئەم بوێرییەم لە ژنانی وڵاتەکەم بە میرات پێ گەیشتووە کە ساڵانێکی زۆرە هەر ڕۆژ ژیانی خۆیان بە موقاومەت و خۆڕاگری لە بەرانبەر ئێوە و بە مافویستی و خەونی ئازادی دەست پێ کردووە.
دەمێنم بەڵام دەست لە کار دەکێشمەوە, لەلای خانەوادەی زیندانییەکان و شەهید کراوەکان ئەوێستم و دەبمە دادخوازیان, بۆ خانەوادەی خۆم خەبات دەکەم و بۆ لە پەنای حەق بوونم هەر نرخێک پێویست بێت ئەیدەم و گرینگتر لە هەموو بەو چتەی کە ئەمڕۆ پێکەوه دروستی دەکەین ئیمانم هەیە.