سەدان مامۆستای زانکۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا خوازیاری لابردنی کوحمی دژ بە مافە مەدەنیەکانی خوێدکاران بوون
نزیک بە ٦٠ ٠ مامۆستای زانکۆکان و ناوەندە پەیوەندی دارەکانی خۆێندکارانی ووڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا خوازیاری کۆتایی هێنان بە هەموو حوکمێکی دژ بە مافە مەدەنیەکانی خوێندکاران و ئازاد کردنی بە بێ شەرتی هەموو گیراوان بوون.
لەم ڕاگەیەندراوەدا گرینگترین ئەرکی ڕژیم بە ئەمنیەتی ڕەوانی، خوێندن و کاری خوێندکاران باس کراوە. بە وتەی واژۆکەران زۆر دەمێکە بە ئەنقەست یان لە ڕووی نەزانی و تاوانی بەرپرسان گوێیان نەدراوەتێ.
واژۆکەران هەر وەها لەم ڕاگەیەندراوەدا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕاگرتنی خوێندن، نەهێشتنی چوونە ژوورەوەی خۆێندکاران بۆ زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکان بوون. بانگهێشت کردن بۆ لێژنەکانی دیسپلین و بڕیاری ئەوەیان لە خوێندکاران وەرگرتووە کە جارێکی دیکە بە هیچ شێوەیەک ناڕەزایەتی و دروشمێک نەڵێنەوە و هەروەها هەڕەشەی گرتن و شکەنجە کردنیان لە خوێندکاران و بنەماڵەکانیان کردووە.
جێی ئاماژەیە ئەم ڕاگیەندراوە لە کاتێکدا بڵاو دەکرێتەوە کە دووهەمین مانگی ناڕەزایەتی، مانگرتنەکان لە زانکۆ جیاوازەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە وسەرکوتی هێزە سەرکوتکەرەکان نەیانتوانیوە دەنگی خوێندکاران کپ بکاتەوە. لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانستگاکان لە ناوەندە فێرکاریەکانی سەر بە وەزارەتەکانی توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژیا و تەندروستی، دەرمان و فێرکاری پزیشکی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و سەرکوتکەرەکان و بە هاوکاری وەزارەتەکان و بەرپرسانی هەندێک لە زانکۆکان خراونەتە ژێر شکەنجەگەلێکی وەکوو، گرتن، ڕاگرتنی خوێندن، ڕێگریکردنی چوونە نێو زانکۆکان و بەشەناوخۆییەکان و هەروەها هێرش کراوەتە سەر خۆیان و بنەماڵەکانیانیشیان بەشێوەیەکی ڕێکخراوەیی و ئامانجدار لە ژێر هەڕەشە و ئازاری جەستەیی و دەرونیدان.
مامۆستایانی زانکۆ ڕایان گەیاندووە کە ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ و بەدوادا چوونیان بۆ نەکرێت، ڕێکخراوەیی و پێکەوە لەگەڵ خوێدکارانی زانکۆکان، لە هەموو کاناڵەکانی ناڕەزایەتی و مەدەنی بۆ دووپاتکردنەوەی مافەکانیان کەڵک وەر دەگرن.