لە ورمێ خوێندکارێک دەست بەسەر کرا
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران رۆژی 13ی ڕەزبەر محەمەدی ئیحسانی 23 ساڵەی خەڵکی بەخشی سیلوانای ناوچەی ورمێ یان دەست بەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
لە ورمێ خوێندکارێک دەست بەسەر کرا
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران رۆژی 13ی ڕەزبەر محەمەدی ئیحسانی 23 ساڵەی خەڵکی بەخشی سیلوانای ناوچەی ورمێ یان دەست بەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
ناوبراو خوێندکاری رشتەی ماف لە زانستگای ورمێە کە لە دوای هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم بۆ سەر ماڵی باوکی دەستبە سەردەکرێ و دەست بە سەر تێکڕای
کەل و پەلەکانی وەک لەپتاب و کتێبەکانی دەگیرێ. مورادی برای محەمەدی ئیحساسی و باوکیان پێشتر بە تۆمەتی سیاسی زیندانی کراون.
بێڕێزی بە زمان و فەرهەنگی کورد ناڕەزایەتی لێ کەوتەوە
کاسبکاران و دوکاندارانی شاری مەهاباد لەبەر بێڕێزی ڕاگەیەنەکانی رژێمی ئێران بە زمان و فەرهەنگی نەتەوەی کورد، لە هەنگاوێکی بوێرانەدا ناوی کوردیان لە سەر دوکانەکانیان دانا.
ئەو هەنگاوەی دوکاندار و بازاریانی شاری مەهاباد دژکردەوەیە بە سیاسەتی بێ رێزی دامودەزگا و راگەیێنەکانی رژێم بە زمان و فەرهەنگی نەتەوەی کورد.
ئەو هەنگاوەی بازاریانی مەهاباد لەژێر ناوی" گۆڕینی ناوی بێگانە لەسەر دوکانەکانە بە ناوی ڕەسەنی کوردی" بووە.
دوکاندارەکان ئامانجی لەو کارەیان بە "هەست بە بەرپرسایەتیکردن بۆ پاراستنی فەرهەنگی دەوڵەمەندی کوردی و بەربەرەکانی لەگەڵ نفوزی فەرهەنگی بێگانە و پێشگرتن لە بە تاڵانبردنی فەرهەنگی کوردی " ناو بردووە.
ئەو هەوڵەی کاسبکارانی شاری مەهاباد دژکردەوەیەک بووە بە سیاسەتی ناوەندەکانی رژێم لە شاری نەغەدە بۆ گۆڕینی ناوی گوڕەپان و شێونە جیاجیاکانی ئەو شارە بۆ زمانی ئازەری و رێگەیان بەدانانی ناوی کوردی لە شوێنە گشتییەکان نەداوە.
ئەوە لە کاتێکدایە گۆڕینی ناوی شوێن و گۆڕەپانەکانی شاری نەغەدە بۆ زمانی ئازەری، ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی ئەو شارەی لێ کەوتەوە.
فشار و سەرکوتی زیندانیانی کوردی سوننە مەزهەب بەردەوامە
زیندانیانی کوردی سوونە مەزهەب لە بەندی 7ی هۆڵی 21ی گرتووخانەی گەوهەردەشت فشارێکی زۆریان لەسەرە. بەرپرسانی گرتووخانە رێگەنادەن دەستیان بە کتێب ڕابگا. هەروەها رێگەیان پێ نادری قورئانیشیان هەبێ و بەزۆر قورئانەکانیان لێ دەستێنن.
شایانی باسە لە دوای ئێعدامەکانی مانگی گەلاوێژی رابردوو نزیک بە 50 زێندانی سیاسی سوننی مەزهەب لەو بەندەدا راگیراون. کە 11 کەس لەو زیندانیانە هەر ئان ئەگەری لەسێدارەدانیان لە ئارادایە.