یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

٢٢٧ پەرلەمانتاری مه‌جلسی ڕژیم داوای لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران دەکەن

٢٢٧ پەرلەمانتاری مه‌جلسی ڕژیم داوای لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران دەکەن

خەباتمێدیا: پاش ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌فته‌‌‌ری یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی مه‌‌‌جلسی ڕژیم، له‌‌‌لایه‌‌‌ن ڕاپه‌‌‌ڕیوان و ناڕازیانه‌‌‌وه‌‌‌ هێرشی کرایه‌‌‌ سه‌‌‌ر و هه‌‌‌روه‌‌‌ها چه‌‌‌ند ئه‌‌‌ندامێکی تری ئه‌‌‌م مه‌‌‌جلیسه‌‌‌ ڕایان گه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ هێرشیان کراوه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر، ٢٢٧ ئه‌‌‌ندامی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی ڕژیم‌ له‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یانراوێک دا که‌‌‌ له‌‌‌ ڕۆژی یه‌‌‌کشه‌‌‌مه‌‌‌ ١٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی دا، له‌‌‌ له‌‌‌دانیشتنی ئه‌‌‌و مه‌‌‌جلیسه‌‌‌دا خوێندیانه‌‌‌وه‌‌‌، ڕایان گه‌‌‌یاند که‌‌‌ ناڕازیان و ڕاپه‌‌‌ڕیوان پێویسته‌‌‌ تۆڵه‌‌‌یان لێ بکرێته‌‌‌وه‌‌‌ و حوکمی له‌‌‌سێداره‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌ریان دا جێبه‌‌‌جێ بکرێ. له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ئه‌‌‌و به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌دا داوا له‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی دادوه‌‌‌ری ڕژیم ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ حوکمی له‌‌‌سێداره‌‌‌دان به‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕیوان و خۆپیشانده‌‌‌ران بسه‌‌‌پێنن و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی خوداییان پیشان بده‌‌‌ن.
له‌‌‌م به‌‌‌یاننامه‌‌‌د ڕاپه‌‌‌ڕیوان و خۆپیشانده‌‌‌رانی ئێرانیان بە "جەنگاوەر" ناوبردووە و ڕایان گه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ ڕاپه‌‌‌ڕیوان و ناڕازیان زۆربەیان تەمەنیان لە خوار ٢٥ ساڵەوەیە و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ داعاش فه‌‌‌رقیان نیه‌‌‌ و بە چەکی گەرم و سارد هێرش دەکەنە سەر گیان و ماڵی خەڵک. هەروەها ٢٢٧ نوێنەری ئەنجوومەنی ڕژیم داوایان لە دەسەڵاتی دادوەری کرد کە مامەڵە لەگەڵ "ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە" و ئەو کەسانە بکات کە "وەک هەندێک لە سیاسەتمەداران ئاژاوەگێڕانیان هانداوە" بەبێ ئەوەی ناوی کەسێک یان گروپێکی دیاریکراویان بهێنرێت.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕژیم بەر لە خوێندنەوەی بەیاننامەی ئەو نوێنەرانە، ئه‌‌‌و بانگەشەیەی کرد کە "سی ئای ئەی و مۆساد و گروپە شوێنکەوتووەکانیان" "داعشی نوێ"یان خستۆتە کارنامەی خۆیانەوە.
شایه‌‌‌نی باسه‌‌‌ هاوکات لەگەڵ مانگرتن و گردبونه‌‌‌و‌‌ی خەڵکی قاره‌‌‌مان و ڕاپه‌‌‌ڕیوی مەریوان، ناڕازییان ڕۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ هێرشیان کردە سەر نووسینگەی شیوا غەسمی نوێنەری مەریوان و سروەئاباد ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ئەنجومەنی ڕژیم. هه‌‌‌روه‌‌‌ها جەواد نیکبین، نوێنەری کشمیر لە ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی ڕژیمه‌‌‌ کە هاوکات حوجەتول ئیسلامە، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەکەی لە هاتوچۆدا گیری خواردووە، لەلایەن ٣٠  بۆ ٤٠  گەنجەوە لێیدراوە.
پێشتر ئەحمەد خاتەمی، یەکێک لە کەسایەتییە ڕادیکاڵەکانی ڕژیم، سەبارەت بە ناڕازییە دەستبەسەرکراوەکان، قسەی بۆ بەرپرسانی دەزگای قەزایی کرد و ڕایگەیاند کە دەبێ بە شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ "ئەم ئاژاوەگێڕانە"دا بکرێت کە "هیچ ئارەزووی دووبارە ئاژاوەگێڕی لە ووڵات دا سه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵنه‌‌‌داته‌‌‌وه‌‌‌.
هەروەها حسێن شەریعەتمەداری، سەرنووسەری ڕۆژنامەی کیهان و یەکێک لە کەسایەتییە توندڕەوەکانی نزیک لە ڕێبەری ڕژیم، جەختیشی لەوە کردەوە کە داواکاری نوێنەران بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران "بەبێ دواکەوتن" پێویسته‌‌‌ جێبەجێ بکرێن.
هه‌‌‌ر له‌‌‌م په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌ دا مێلانی جولی, وەزیری دەرەوەی کەنادا ڕایگەیاندوو کە ئەو وڵاتە نیگەرانی ئەو داواکارییەی نوێنەرانی مه‌‌‌جلیسی ڕژیمه‌‌‌.
مێلانی جولی ڕۆژی سێ شەممە ۱·ی خەزەڵوەر لە توییتێک لەم بارەوە نووسی کە کەنادا بڕیاری حکومەتی ئێران بۆ سزای ئیعدامی پەروەندەی ڕاپەڕیوان کە سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کراون مەحکووم دەکات. ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئێمە لە حکومەتی ئێران داواکارین کە لە بڕیاری خۆی پاشەکشە بکات. ئەم سزا و بڕیارانە تەنیا بۆ تۆقاندن و سەرکوتی خەڵکێکە کە داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن.


2 ساڵ و 14 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٢٢٧ پەرلەمانتاری مه‌جلسی ڕژیم داوای لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران دەکەن

٢٢٧ پەرلەمانتاری مه‌جلسی ڕژیم داوای لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران دەکەن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران