خەلکی نیشتیمانپەروەری کوردستان!
ئەندام و لایەنگرانی رێکراوی لاوانی خەبات!
بەبۆنەی پێنجی خەرمانان 35مین ساڵرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە لایەن خۆمانەوە گەرمترین پێرۆزبایی پێشکەش بە گەلی کورد بەگشتی و ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات بەتایبەتی دەکەین و لەم یادە پیرۆزەدا سلاو و درود دەنێرین بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان و دامەزرێنەرانی سازمانی خەبات لە پێش هەمووشیانەوە مامۆستا سید جەلال حوسێنی یەکێک لە رێبەرە لێهاتووەکانی گەلەکەمان. هەروەها سلاو دەنێرین بۆ زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات کە لە رۆژە سەختەکاندا بوونە جێگەی هیوا و باوەر بۆ نیشتیمانپەروەران و موژدەی شکان و روخانی ورەی دوژمنانی گەلەکەمانیان بۆ هێناین .
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ماوەی 35 سالی رابردوودا توانیویەتی وەک هێزێکی خۆراگر و نەتەوەیی لە مەیدانی خەبات و تێکۆشانی دژ بە رژێمی ئاخوندی بمێنێتەوە و سەلماندوویەتی کە دەتوانێت لە هەر هەل و مەرجێکدا هەرچەند قورسیش بێت دەستبەرداری ئامانجە باڵاکانی نەتەوەکەمان نەبێت کە لەسەرەتای دامەزراندنی یەوە هەولی بۆدەدات ئەویش رزگاری و ئازادی و بەختەوەری گەلی کوردە. بێگومان ئەمەش بە پشتیوانی خەلکی نیشتیمان پەروەری کوردستان و بە هەوڵ وماندووبوونی سەرجەم رێیوارانی سازمانی خەبات هاتۆتە دی وبە پشتیوانی وهاوکاری هەمیشەیی خەلکی کوردستانی ئێران گەرەنتی درێژەدان بەو ئامانجە پیرۆزە دەدات .
سازمانی خەبات نەک هەر خەباتەکەی لە چوار چێوەی کوردستانی ئێران نەبەستۆتەوە بەڵکو بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستانیش هەوڵ و ماندووبوونی کێشاوە و لە پێناو بەدەست هێنانی مافەکانیان چ لە رووبەرووبوونەوەی رژێمی بەعس لە سالانی رابردوودا بە تایبەت لە راپەرین خەلک کوردستانی عێراق لە سالی 1991و چ لە ئێستاشدا کە بەشداری کارای هەیە لە شەری رووبەرووبونەوەی داعشدا و هەروەها پشتیوانی و هاوکاریی خۆی هەمیشە بۆ کوردستانی سوریا و کوردستانی تورکیا دەربریوە و بەخەمەوە بوونی کوردستان و کوردستانیان بە ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆی دەزانێت و چاوەروانی ئەوەشە کە هەر بەو شێوەیە پشتیوانی لە خەباتی رەوای خەلکی کوردستانی ئێران لە لایەن برا و خوشکانمان لە بەشەکانی تری کوردستانبکرێت.
رێکخراویی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران وێرایی پیرۆزبایی دووبارە لە گەلی کوردستان بە گشتی و ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات بەتایبەتی بەلێنی وەفاداریی دووپات دەکاتەوە کە کە تاگەیشتن بە مافە رەواکانی گەلەکەمان لە هەول و تێکۆشان نە وێستین .
رێکخراویی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
5ی خەرمانانی 1394