بەردەوامیی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە ئاستی ئێراندا
وەرزشوانێکی خەڵکی شاری مەهاباد، وەکوو ڕاهێنەری تیمی میللی پرێس سینەی ئێران هەڵبژێردرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، وەرزشوانێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی "محەممەد ئەمین ڕەشە" ناسراو بە "شینەی حاجی هاشم" ڕاهێنەری پرێس سینەی مەهاباد، بوو بە ڕاهێنەری تیمی میللی پرێس سینەی ئێران. هەڵبژاردنی ئەو ڕاهێنەرە، لە لایەن فەرشید سوڵتانی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی پاورلیفتینگی ئاسیا و هەیئەتی فیدراسیۆنی پاورلیفتینگ(ipf) وەکوو ڕاهێنەری پرێس سینەی تیمی میللی ئێران دەست نیشان کرا.کێبڕکێی پرێس سینەی قارەمانییەتی ئاسیا بە بەشداری ١٨ وڵات لە ڕۆژانی ٢٠ هەتا ٢٤ی خەزەڵوەر لە وڵاتی تایلەند بەرێوە دەچێت و ئەرکی ڕاهێنەرایەتی تیمی میللی ئێران لە ئەستۆی ئەو ڕاهێنەرە کوردە دایە.محەممەد ئەمین ڕەشە پیشینەی ٢٦ ساڵ چالاکی لە وەرزشی پرێس سینە دایە. بەدەست هێنانی میداڵی زێر،ناوی پاڵەوانی پاڵەوانان کێبڕکێی پرێس سینەی قارەمانی ئاسیا، هەڵبژێردراوی جیهانی لە وڵاتی فیلیپین و ٥ ساڵ ڕاهێنەرایەتی پرێس سینە لە کارنامەی ئەو ڕاهێنەرە مەهابادیە دایە.
بازرگانیی بە ماددە سڕکەرەکان بەرۆکی ئابووری ئێرانی گرتووەتەوە
قەیرانی ئابووری لە ئێراندا، بووەتە هۆی ئەوەی کە سفرەی بازرگانیی پڕ لە قازانجی ماددە سڕکەرەکان ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر ببێتەوە و داهاتی ئەو پارانەی کە لەم ڕێگایەوە دێتە وڵاتەوە ببێتە کێشەیەک بە ناوی"سپی کردنەوەی پارە" لە وڵاتدا.بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، پشکی وردە فرۆشەکان و قاچاغچییەکانی ماددە سڕکەرەکان تەنیا ئێعدام و زیندانە کە وەبەرییان دەکەوێ. بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە ساڵی ٢٠ ١٢ی نزیک بە سەدی ٧٦ و لە ساڵی ٢٠ ١٣شدا نزیک بە سەدی ٦٢، لە ئێعدامەکان لە وڵاتیی ئێراندا بۆ کڕین و فرۆشتنی ماددە سڕکەرەکان دەگەڕێتەوە و بەپێی گوتەی بەرپرسانیی دادوەریی رژێمی ئێران، ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠ ١٥دا گەیشتووەتە سەدی ٨٠ ش."ئێرەج عۆبەیدی" یەکێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی مەجلیسی رژێم، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری "خانە ملت"دا ڕایگەیاندووە کە " سزای ئێعدام بۆ قاچاغی مادە سڕکەرەکان هیچ کاریگەرییەکی نەبووە".ئێران بەهۆی نزیکی سنوورەکانی لە وڵاتانی وەک ئەفغانستان و پاکستان بووەتە یەکێک لە سەرەکییترین شوێنی بازرگانی و بەکارهێنانی مادە سڕکەرەکان بە تایبەت تریاک و هەروەها بەرپرسانی رژێم ڕۆلێکی سەرەکیان لە تڕانزیت و قاچاغی ماددە سڕکەرەکاندا هەیە و لەم نێوانەشدا وردەفرۆشەکان سزای ئێعدامیان بەسەردا دەسەپێت و و باندە مافییاییەکانیش کەڵکێکی زۆر باش لە بازرگانییکردن بەم ماددەیەوە وەردەگرن و لە ڕێگای دامەزراندنی ڕێکخراوەکان و پەرەپێدان بە گەندەڵی و دانی بەرتیل، بارودۆخی هاوردەکردنی ماددەسڕکەرەکان لە وڵاتانی جۆراوجۆر بۆ ئێران پێک دەهێنن.
لە کرماشان لەنێوان هێزەکانی ڕژیم و پژاک، شەڕ هاتە ئاراوە
ئێوارە درەنگانی رۆژی سێ شەممە 13ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، سەرچاوەیەکی هەواڵ، هەواڵی هاتنە ئارای شەڕ لە نێوان هێزەکانی رژیمی ئێران و پژاک، بە ناوەندی ڕۆژی کورد ڕاگەیاند.بەپێی ئەو سەرچاوەیە ئەو شەڕە لە “ئەزگلە”، لە نێوان سەلاس و سەرپێڵ هاتۆتە ئاراوە و بەپێی ئاماژەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە کوردییەکە “پژاک” بووە.هەر لەمبارەوە سەرچاوەکانی هەواڵی سەر بە ڕژیمی ئێران لە زمانی پاسدار، محەممەد پاکپوور، هەواڵی هاتنە ئارای شەڕ لە نێوان جاش و پاسدارەکانی قەرارگای نەجەف و هێزێکی کوردییان بڵاو کردەوە. سەرچاوەکانی هەواڵی ڕژیم، ئاماژەیان بە کوژرانی 12 کەسی ئەو تیمە کوردییە کردووە بەڵام بەپێی پێشینەی ڕژیم لە گەورەکردنەوەی ڕێژەی شەهید و برینداری هێزە کوردییەکان و کەمکردنەوەی کوژراو و بریندارەکانی خۆیان، ئەو ڕێژەیە وەک ڕاست ناخەمڵێندرێ.
ژمارەی شەهیدەکانی تەقینەوەی نێو ئاهەنگەکەی حەسەکە بوو بە 33 کەس
تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەنێو ئاهەنگێک لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان روویدا و، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەکەدا 25 شەهید و ژمارەیەکی زۆر بریندار هەن. ب پێی دوایین هەواڵەکان ئەو رێژەیە بەرز بۆتەوە بۆ 33 شەهید هەتا ئێستا. سەعات 21:00ی شەوی دووشەممە 12ی زبەری 1395ی هەتاوی، خۆکوژێک لەنێو ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە رێگای حەسەکە-قامشلۆ خۆی تەقاندۆتەوە.خۆکوژەکە هۆڵی سەنابلی لە باکووری شاری حەسەکە کردووەتە ئامانج، کە ئاهەنگێکی هاوژینی تێدا بەڕێوەدەچوو . خۆکوژەکە لە دەرەوەی هۆڵەکە خۆی تەقاندووەتەوە کە ئاهەنگەکەی تێدا بەڕێوەچووە و کردەوەکەش خۆکوژیی بووە، هەروەها ئەوانەی لە تەقینەوەکەدا شەهید و برینداربوون، خەڵکی سڤیل بوون.
دوو سینەماکاری کوردستانی خۆرهەڵات، لە فستیڤاڵی ناودەڵەتیی سلێمانی، خەڵاتیان بردەوە
فستیڤاڵی نێودەوڵەتەیی فیلمی سینەمایی سلێمانی بە سەرپەرەشتیی کۆمپانیای “مەستی فیلم” و “پارێزگا” و “زانکۆی سلێمانی” و بە ئامادەبون و بەشداریی نوێنەری ۱۰٥ وڵات لە ڕێکەوتی 9ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و بو ماوەی چوار ڕوژ بەردەوام بوو.لە ماوەی ئەم چوار ڕوژەدا بێجگە لە نمایش کردنی کۆمەڵێک کورتە فیلم و فیلمی سینەمایی چەندین وۆرکشۆپ بو سینەماکارانی کورد و بیانی لەسەر هونەر و پیشەسازی سینەما ڕێکخرا.ئەو فستیڤاڵە لە ڕوژی سێشەممە 13 ی ڕەزبەر، کۆتایی بە کارەکانی خوێ هێنا و لە ئێوارەێ هەمان ڕۆژ لە زانکۆی سلێمانی ڕێوڕەسمی کۆتایی و دابەشکردنی خەڵاتەکان بەڕێوەچوو. لەو فستیڤاڵە ناودەوڵەتییە، هونەرمەندانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەشداریکی چالاکیان هەبوو و توانیان چەند خەڵاتی ئەم فستیڤاڵە نێودەوڵەتیە بۆ خۆێان مسۆگەر بکەن.سالم سەڵەواتی، سینەماکاری کوردی کوردستانی خۆرهەڵات، خەڵاتی لیژنەی دادوەریی کورتە فیلمی وەدەست هێنا و هەروەها ئەرەستوو مەفاخری، باشترین خەڵاتی کورتە فیلمی نێو خۆیی وەدەست هێنا.هەروەها شەهرام عەلیدی، خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی بۆ فیلمئ درێژ، بۆخۆی مسۆگەر کرد.
ئەمریکا کەمپێکی سەربازی لە باشیک دەکاتەوە
سەربازان و راهێنەرانی ئەمریکی لە باشیک ئامادەکاری دەکەن بۆ شەڕی موسڵ و کەمپێکی سەربازییان لەو ناوچەیە دروستکردووە.ئەمریکا لەسەر زەویەوە خۆی بۆ هێرشی موسڵ ئامادە دەکات و، لەنزیک سەربازگەیەکی حەشدی نیشتیمانی لە چیای باشیک، خەریکی دروستکردنی کەمپێکی سەربازییە، فەرماندەکانی پێشمەرگەش بەگرنگییەوە باسی ئەو کەمپە سەربازییەی ئەمریکا دەکەن. لیوا بەهرام دۆسکی دەڵێ "شەڕی موسڵ جیاوازە لە هەموو شەڕەکانی دیکەی داعش، لەبەرئەوە هێزەکانی هاوپەیمانان خەریکی دروستکردنی کەمپن تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی باشتر بەشداری لە شەڕی موسڵ بکەن".
نەتەوە یەکگرتووەکان: نیوەی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی حەلەب دەیانەوێت بڕۆن
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، نیوەی ئەو هاوڵاتیە سوریانەی لەرۆژهەڵاتی حەلەب گیریانخواردوەو ژمارەیان بە 275 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، دەیانەوێت شارەکە بەجێبهێڵن ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ کەمبونەوەی خواردنو پێداویستییەکان.لەراپۆرتێکی نوێدا نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، بەپێی هەڵسەنگاندنێک کە لەرۆژهەڵاتی شاری حەلەب ئەنجامدراوە دەرکەوتووە لەسەدا 50ی دانیشتوانەکەی خواستی خۆیان بۆ جێهێشتنی شارەکە دەربڕیووە. ئەوەش بەپێی رۆیتەرز.شاری حەلەب دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای سوریاوەو بەشێکی زۆری لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە، لەناوەڕاستی مانگی رابردووەو سوپای سوریا بەپاڵپشتی ڕوسیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئەو شارە دەستپێکردوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی.راپۆرتەکە باس لەوەدەکات کە جگە لەکەمیی خواردن، هاوکات سوتەمەنییەکانیش بەرێژەیەکی زۆر ڕوویان لەکەمی کردوە، "بەشێوەیەک دانێشتوانی شارەکە باڵەخانە بۆردومانکراوەکان دەپشکنن بۆ دۆزینەوەی هەر شتێک کە توانای سوتانی هەبێت بۆ ئامادەکردنی خواردن".لەئێستادا نرخی لیترێک لە سوتەمەنی سۆلار دەگاتە 1300 لیرەی سوری (2.25 دۆلار) هەروەها لیترێک بەنزینیش دەگاتە 7000 لیرە (13.7 دۆلار).هەروەها بەپێی راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی ئاوی خواردنەوەش لەئاستێکی خراپدایەو دانیشتوانی حەلەب بۆ دەستکەوتنی ئاوی خاوێن دەبێت دوو کیلۆمەتر ببڕن.لەدوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستی نێوان روسیاو ئەمەریکا بۆ وەستانی شەڕی ناوخۆی سوریا، دۆخی حەلەب چووە قۆناغیکی مەترسیدارترەوەو بەچڕی لەلایەن فڕۆکە سوریو روسییەکانەوە بۆردومان دەکرێت، چەند جارێکیش هاوکارییە مرۆییەکانو نەخۆشخانەکانیش بوونەتە ئامانجی بۆردومانەکان.
چەند ئامۆژگاریەک بۆ ئەو کەسانەی زۆر دادەنیشن
بەشێک لە مرۆڤەکان کاری ڕۆژانەیان دانیشتنی زۆرە لەشوێنی کارکردنیان، ڕەنگە ئەمەش ببێتە هۆی زیادبوونی کێشیان ئەگەر ئاگادارنەبن.
پێویستە ئەو کەسانەی کە زۆر دادەنیشتن لەشوێنی کارکردنیان، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەن، لەهەمانکاتدا دواتر کەمێک بە جوڵە قەرەبووی ئەو دانیشتنە بکەنەوە.
1-خواردنەوەی چای سەوز یان قاوە یان چای ڕەش گرنگە، چونکە پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری لەش.
2-خواردنی پەتاتەی برژاو زۆر بەسوودە، چونکە تێرت دەکات و بۆ ماوەیەکی زۆر و هەرسی ئاسانە و بڕێکی کەم کالۆری تێدایە.
3-پێکەنین چارەسەرێکی گونجاوە، بەپێی توێژینەوەکان پێکەنین بۆ ماوەی 15-20 خولەک دەبێتە هۆی سوتانی 40 کالۆری و توانەوەی چەوری.
4-ڕۆیشتن بە پێ، دەتوانیت هاتوچۆ بەپێ بکەیت ئەگەر ماڵت نزیکە، یاخود لەکاتی ڕۆیشتنەوە یان هاتنت بۆ دەوام بەپێ بڕۆ تا قەرەبووی ئەو دانیشتنە بکەیتەوە.
5-گرنگە هەندێک وەرزشی کەم بکەیت لەنێوانی کارەکەت یاخود دواتر، بۆ ئەوەی تووشی ئازاری پشت یان ماسولکە و ئێسقانەکان نەبیت.
6-خواردنی ژەمی زۆراکی کەم لە شوێنی کارەکەت، هەوڵمەدە خواردنی قورس و چەور بخۆیت، وەک میوە یان چەرەسات یان گەنمەشمای.