کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان و ئێران!
هێز و لایەنە تێکۆشەرەکانی کوردستان!
ڕێکخراو و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ!
سه‌ر له‌بەیانی رۆژی دووشەممە ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠ ١ی هه‌تاوی بنکه‌و باره‌گاکانی هه‌ر یه‌ک له حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له شاری کۆیه و کۆمه‌ڵه‌ی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی سلێمانی بۆ جارێکی دیکه له‌لایه‌ن سوپای تیرۆرستی پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندیه‌وه که‌وتنه به‌ر هێرشی درۆن و موشه‌ک. لە ئاکامی ئەو هێرشانە بەداخەوە دوو پێشمەرگە شەهید و ژمارەیەک بریندار بوون. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەو سڵامەتی بۆ برینداران دەخوازێ.
رژیمی ئاخوندی لەکاتێدا ئەم هێرشانە ئەنجام دەدا کە لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە بەتەواوی رەت دەکردێتەوەو شۆرشێکی بەرین و بەربڵاوی جەماوەری بۆ روخانی ئەو دەسەڵاتە لە ئارادایە و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆر.
رژیمی دواکه‌وتووی ئاخوندی به‌و جینایه‌ته نۆێیه‌ی، جارێکی دیکه بۆ کۆمه‌ڵگای جیهانی سەلماند، که سیاسه‌تی سه‌رکوت و جینایه‌ت و ترۆر و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی وولاتان درێژه پێ‌٠Ž ده‌دا. بێ شک ئاخونده‌کان له بێ دەنگی و چاوپۆشی کۆمەڵگەی جیهانی لە راست کردەوە دزێوەکانی، کەڵکی بۆ درێژەدان بە کاری تێکدەرانە و رەشەکوژی وەرگرتووە.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران لەگەڵ مەحکوم کردنی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌ی سوپای پاسدارانی ڕژیمی نه‌گریسی ئاخوندی، داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدرال و کومەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوه‌ندەکانی مافی مرۆڤ ده‌کا، که له بەرامبەر پشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و کردەوەی تاوانکارانە و سه‌ره‌ڕۆیی ڕژیمی ئاخوندی دژ بە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران بێ ده‌نگ نه‌بن.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی ناوه‌ندی
٢٣ی خەزەڵوەری 1401 – 14ی نۆڤامبری