ڕۆژی شەممە ۲۱ی خەزەڵوەر ١٤٠ ١، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆرویژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کرد کە لەلایەن سازمان و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانەوە بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان و ڕاپەڕینی هاونیشتمانیانی کوردستان و ئێران ڕێکخرا بوو.
لە بڕگەکانی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریەدا ژمارەیەک پەیام پێشکەش کرا و تێیاندا داوا لە دەوڵەتی نۆرویژ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرا کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران ڕابگرن و سەفارەتخانەی ڕژێم کە لانکەی کردەوەی سیخوڕی و تیرۆریستین لە نۆرویژ داخرێ.
بەشداربووانیش بە دروشمی جیاجیا و حەماسی پشتگیری خۆیان بۆ هاونیشتمانیانی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران دووپات دەکردەوە.
شایانی گوتنە ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمانی خەبات بە بەشداری بەرچاو دەنگی خۆیان خستە پاڵ کوردانی ئازادیخوازی دیکە بۆ پشتگیری لە ڕاپەڕیوانی کوردستان و ئێران دەربڕی و جینایەتی هێزەکانی ڕژیمیان بە توندی مەحکوم کرد