پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دیانپێدانانی خامنەیی بە رووبەرووبوونەوەی لاوان لەگەڵ رژێم!

دیانپێدانانی خامنەیی بە رووبەرووبوونەوەی لاوان لەگەڵ رژێم!
ئا، و: زمزیران

یەکێک لەو قسانەی لەم رۆژانەدا بەمترسی دەزانن و بەردەوام دەیڵێنەوە، مەترسی "شەڕی نەرم و نهێنی دژمنە" کە ئاخوندانی دەسەڵاتدار لەو بارەوە وریایی دەدەن. ئەو مەترسیە لە ئێستادا ئەوندە هەست پێ دەکرێ کە خودی ئاخوند خامنەیی رێبەری رژێم رۆژی 12ی ڕەزبەر هاتەگۆ و وتی:

یەکێک لەو قسانەی لەم رۆژانەدا بەمترسی دەزانن و بەردەوام دەیڵێنەوە، مەترسی "شەڕی نەرم و نهێنی دژمنە" کە ئاخوندانی دەسەڵاتدار لەو بارەوە وریایی دەدەن. ئەو مەترسیە لە ئێستادا ئەوندە هەست پێ دەکرێ کە خودی ئاخوند خامنەیی رێبەری رژێم رۆژی 12ی ڕەزبەر هاتەگۆ و وتی: ئامانجی دژمن لە شەڕی نەرم و نهێنی، دوور خستنەوەی خەڵکە لە مەیدانی جیهاد و خۆراگرێ و بێ باوەڕکردنیانە بە ئامانجەکان و داگیرکردنی فکر و رۆحیانە.





پرسیار ئەوەیە کە ئەو دژمنە کێ یە؟

لە راستیدا دەترسێ ناوی ببات بەڵام پێشتر لە بۆنە جیاجیاکاندا ئادرێسی ئەو دژمنەی داوە، مەبەست لە بێ باوەڕکردنی خەڵک بە ئامانجەکانیش یانی ڕق و توورەیی خەڵک و بەتایەبەت لاوانە لە تێکڕای سیستەمی ئاخوندان. ئێستا خامنەیی دیان بەو راستیەدا دەنێ کە دژمن خەریکە زیاتر ئەو توورەیی و رقە لە دڵی خەڵک و لاواندا جێ دەخاو لە فکر و رۆحیاندا جێ خۆی کردۆتەوە. ئەوەش یانی ئیعتراف بە پێشوازی بەربڵاوی جەماوەر و لاوان لە دژمنی سەرەکی رژێم.

پێشتریش خامنەیی بە روونی سەبارەت بەو مەترسیەی کە هەڕەشەیە لەسەر دامودەزگای رزیوی رژێمەکەی وریایی دابوو. بۆ نمونە ناوبراو رۆژی 15ی خەمانانی ئەو ساڵ گوتی: دژمن لە رێگەی دروست کردنی شک و گومان لە هەوڵی بەلارێدا بردنی لاوانی دروست کار و موئمینە لە بنەمای دین و لە ئێستادا ئەو کارە لە رێگەی ئینتێرنێت و فەزای مەجازیەوە دەکا، بەرنامە گەلێک بۆ بەلارێدا بردنی هزر و دڵی خەڵک و لاوان لە دین لە ئارادایە.

بەڵێ ئەو قسەی خامنەیی یانی دژمن بە بەرنامەی بەربڵاو بۆتە هۆی رووبەروو بوونەوەی لاوان لەگەڵ رژێمەکەی و مەترسی تەقینەوەیەکی بەهێزی جەماوەری دژ بە رژێمەکەی بەدیی دەکا.

ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی رژێم و مۆرە ورد و درشتەکانی سەبارەت بە فەزای مەجازی و کارتێکەری لەەسر لاوان قسە دەکەن، هەمووی نیگەرانیە لە ترسێک. نیگەرانی لە رق و نەفرەت و توورەیی جەماوەر لە رژێمە دیکتاتۆر و دواکەوتووەکەیان، دژمنێکیش کە ترسیان لە درکاندنی هەیەو پێشتر بە شێوەی جۆراوجۆر ئیشارەیان پێ داوە ئیتر ئێستا لە کەس شاراوە نیە کە ئەو دژمە هێزە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکانی ئێران و کوردستانن کە ئامانجی سەرەکیان روخان و لەناوچوونی رژێمی ئاخوندانە کە سازمانی خەبات  و سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و شۆرای ملی مقاومەت لەو هێزانەن کە سالانێکی دوور و درێژە  زۆر بە جیددی لەو پێناوەدا تێ دەکۆشن.

بێ هۆ نیە کە لەم کاتەدا کە رژێمەکەیان لە دوای زەهرخواردن ناوکەیی لەوپەڕی لاوازیدایەو بڵاوبوونەوەی نەواردی دەنگی مونتەزێری و دامەزرانی بزوتنەوەی لێپرسینەوە لە جینایاتی  67، هێرشی پروپاگەندەی زەهراوی و بەربڵاو دژ بەم هێزانە پەرەبستێنێ‌ و رۆژ نیە کە لە بەرزترین بەرپرسانی رژێم ترس و بێزاری دەرنەبڕن.


8 ساڵ و 1 مانگ و 16 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیانپێدانانی خامنەیی بە رووبەرووبوونەوەی لاوان لەگەڵ رژێم!

دیانپێدانانی خامنەیی بە رووبەرووبوونەوەی لاوان لەگەڵ رژێم!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران