یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆبوونەوەی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بەرێوەچوو

کۆبوونەوەی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بەرێوەچوو

رۆژی یەکشەممە 22ی خەزەڵوەری 1401ی کۆچی خۆری، کۆبوونەوەی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەسەر چەندین تەوەری سیاسی رۆژ،بەتایبەت شۆرشی ژینا لە کوردستان و ئێران و هەڵسەنگاندنی ئەم شۆرشە گەورە و کاریگەرەی جەماوەری کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بەرێز کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە دەقیقەیەک بێ دەنگی و فاتیحەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان لەناوشیاندا شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و شەهیدانی شۆرشی ژینا کاری کۆبوونەوەکەی کردەوە.
دواتر بەڕێزیان باسێکی گشتی لەسەر روداوە نوێکانی جیهان و بەتایبەت دۆخی ئێران کرد و وتی: دوو مانگە لە دەیان شار و پارێزگای ئێران شۆرشێکی بەرین و بەربڵاو بەرێوەدەچێ کە بە شۆرشی ژینا بەناوبانگە و دروشمی سەرەکی ئەم شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی و مەرگ بۆ خامنەییە. شۆرشێک کە کۆی پێکهاتەی رژیمی ئاخوندی کردەوەتە ئامانج و زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی ئێران بەشدارن تیایدا. بەداخەوە دیسان هێزە جینایەتکارەکانی رژیمی ئاخودی لە راست خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان جینایەت و تاوانیان خولقاندوەو بە سەدان کەسیان بە نارەوا شەهید و بە سەدانی دیکەشیان بریندار و بە هەزاران کەسیشیان راپێچی بەندیخانە کردوە. بەڵام ئەوانەی زۆر سەرکوتگەری دیکەی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆر و خۆسەپێنە نەیانتوانیوە کار لە ئیرادەی قاییم و پۆڵایینی جەماوەری بێزار لە ستەم و نادادپەروەری، نەکردوەو بریاریان داوە تا روخانی یەکجاریی ئەو دەسەڵاتە بەردەوام بن لە راپەرین و شۆرش.
لە پێوەند بە کاریگەریەکانی شۆرشی ژینا بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات وتی: شۆرشی ژینا جوێ لەوەی قەڵای زوڵم و زۆری ئاخوندانی ستەمگەری وە لەرزە هێناوە، لە چەندین بار و رەهەندی جیاجیادا پیلان و بەرنامە شوومەکانی ئاخوندانی تووشی شکست کردوە. رژیمی ئاخوندی هەر لە سەرەتاوە کاری لەسەر درز و کەلێن خستنە نێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاجیاکانی ئێران کردوەو برایەتی و تەبایی ئەو نەتەوانەی بزڕکاندبوو، بەڵام لە دوای شەهیدکرانی بە ناحەقی ژینای کوردان، هاوسۆزی و هاوخەباتی و تێکڕای خەڵکی نەتەوەکانی ئێران پتەوتر کردوە. هەروەها لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخونداندا هیچ راپەرین و رەوتێکی جەماوەری وێنەی شۆرشی ژینا نەیتوانیوە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دژ بە رژیمی ئاخوندی هان بدات، هەر وەکوو دەبینین لە ماوەی ئەم شۆرشی پیرۆزەدا وەڵاتانی رۆژئاوایی کە چەندین ساڵە بە دوای سازان و ئیمتیازدان بەو دەسەڵاتە تاوانکارەوە بوون، ئێستا بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵی ئابڵوقەدانی ئەو رژیمە دەدەن.
لە سەر روانگەی سازمانی خەبات لە مەڕ شۆرشی ژینا و راپەرین لە کوردستان و ئێران کاک بابەشێخ گوتی: هەر وەک لە پەیام و راگەیەندراوەکاندا رامانگەیاندوە، بەردەوامی و پەرەپێدان و بەربڵاوبوونەوەی ئەم شۆرشە جەماوەریە زەرورتێکی حەتمیەو گەڕانەوەی بۆ نیەو ئێمە هانی جەماوەر دەدەین چۆنیان بۆ دەکرێ و دەتوانن خەباتی خۆیان دژ بە رژیمی ئاخوندی جیددیتر بکەن و تا کۆتایی ئەم دەسەڵاتە درێژە بە ئەرکی پیرۆز و مەزنی شۆرش بدەن. چوونکە بەبێ شۆرشی جەماوەری و یەکانگیر و گشتی روخانی رژیمی ئاخوندی و ئازادی کوردستان و ئێران نایەتە دیی.
بەرێز سکرتێری گشتی سازمان لە پێوەند بە یەکیەتی و برایەتی بزوتنەوەی کوردستانی ئێران ئیشارەی بە چەند خاڵ دا کە بەو شێوەیە: سازمانی خەبات بۆ ئەم قۆناغە یەکیەتی و هەماهەنگی هێز و لایەنە شۆڕشگێرە سیاسیەکانی سەرانسەری و نێو بزوتنەوەی کوردستان بە زەروورەتێکی مێژوویی و حەتمی دەزانێ و بۆ پێشخستنی شۆرشی ئازادیخوازی لە کوردستان و ئێران ئامادەی هاوکاری و هەماهەنگی بە گرینگ و چارەنووس ساز‌ دەزانێ.
لە دوای باسەکەی کاک بابەشێخ ئەندامانی بەرێزی کومیتەی ناوەندی بەشداری باس و بابەتەکانیان کرد و نەزەراتی خۆیان بۆ لە کۆبوونەوە هێنایە بەر باس.
بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆبوونەوە پێداچوونەوە بوو بە کار و باری بەشێک لە ئورگانەکان و دانانی پلان و میکانیزمی کارکردنی نوێ بوو کە لەگەڵ شەریتی ئێستادا بێتەوە.


2 ساڵ و 4 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بەرێوەچوو

کۆبوونەوەی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات بەرێوەچوو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران