خەباتمێدیا: ڕۆژی شەممە ۲۸ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی ۶µەمین ڕۆژی ڕاپەڕینەکان لە کوردستان و ئێران بەڕیوەچوو. هەر وەک چەند ڕۆژی پێشووتر دەستپێکی ڕۆژ بە مانگرتنی شارەکان بەتێکڕایی لە لایەن زانستگاکان, قوتابیان و خوێندکاران و بازاڕی و چین و توێژەکانی دیکە بوو وە جەماوەری خەڵک لە کوردستان و چەند شارێکی ئێران بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ناشتنی شەهیدانیان کرد.
زانستگاکان و بەتایبەت زانکۆی کوردستانی شاری سنە کە هەر لە سەرەتای ڕاپەڕینەکانەو پێشەنگ بوون, پێشمەرگە ئاسا لە بەرامبەر هێزە سەرکوتکەرەکان وێستانەوە و بە تەقەی ئەو بەکرێگیراوانەش پاشەشەکشەیان نەکرد و پشتیوانی خۆیان لە سەرۆکی زانستگا ڕەحمەت سادقی کە دژ بە سیاسەتەکانی حکومەت دەستی لەکار کێشا دەربڕی . قوتابخانەکان لە زۆربەی شارە کوردییەکان داخرابوون و دوکان و بازاڕەکانی کوردستان و کەڵانشارەکانی تاران, تەورێز, مەشهەد, چابەهار و زاهیدان لە مانگرتنی گشتی دا بوون. هەروەها سێ کۆمپانیای کروز کە گەورەترین بەشی خۆدروی ئێران سەر بە سوپای پاسدارانە مانگرتنیان ڕاگەیاند.
لە دیواندەر فواد سواری خەڵکی قەرەوڵ و کەسێک لە عەشیرەتی قاڵقاڵی بە نێوی حەبیب فەتحی بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوەکانی ئاخوندی شەهید کران. خەڵکی دیواندەرەش لە تۆڵەی خۆێنی ئەو شەهیدانە نوسینگەی موحسین فەتحی جاش و نوێنەری خامنەیی و فڵکەی بەسیج و ماڵی بەرنوێژی هەینی حکومەت یان ئاگر تێبەردا.
لە مەهاباد ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی شەهیدان مێهران ڕەحمانی و کەماڵ ئەحمەدپوور لە لایەن خەڵکی بەشەرەف و نیشتمان پەروەری ئەوشارە بەڕێوە چوو و پاشان خەڵکی بوێر و پێشەنگی مەهاباد له تۆڵەی شەهیدەکانیان هێرشیان کردە سەر ماڵی جاش و خۆفرۆشێکی ئەو شارە بە نێوی قادر و وێڕای دەرهێنانی کەل و پەلەکەی ئاگریان لە ماڵەکەی بەردا. خەڵکی مەهاباد بە کەل و پەلی ماڵی ئەو جاشە سەنگەریان دروست کرد و بەرامبەر بە هێزە سەرکوتکەرەکان وستانەوە. جێی باسە خانەوادەی شەهیدانی مەهاباد خواردنیان بۆ ڕاپەڕیوان دروست کرد و بەم جۆرە یارمەتی دەری لاوانی بوێر بوون. شایانی باسە بەکرێگیراوێکی خامنەیی کە ڕۆژی هەینی خۆی و تیمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوون, شەممە ڕۆیشتە ڕیزی جاشە کوژراوەکانی ڕاپەڕینەو.
لە شەریفاوای تیکاب ماڵی مەسعوود نوری, لە پیرانشار ماڵی سەیید ئەنوەر حوسەینی و ماڵ و ئۆتومبیلی ئیدریس نیرومەند و لە بوکان ماڵی غەفوور ڕەحیمی گەورە جاشەکانی ئەو شارانە لە لایەن خەڵکی بوێر و لاوانی چاونەترس ئەگریان تێ بەردرا.
لە سنە حوسەین عەبدوڵڵا پەنا, تەمەن ·۰ ساڵ و دانیشتووی شارەکی بەهاران لە نێو ڕاپەڕینەکاندا بە باتووم لە سەری ئەدرێت و پاشان بە فیشەکی بەکرێگیراوان شەهید دەکرێ. خەڵکی سنە فروشگای کورۆش سەر بە سپای پاسدارانیان ئاگر تێبەردا و لە ئابدانانیش بنکەیەکی سوپا لە ئاگری توڕەیی خەڵک سوتێندرا.
هەروەها کۆمپانیای نەوتی ئێران لە لایەن گروپی هەککەری بلەک ڕیڤارد هەک کرا و زیاتر لە ۹۰۰ فایلی لێی بەدەست خراوە.
شایانی باسە زۆربەی شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان و ئێران بەشداری ڕاپڕینەکان بوون و له زۆربەی شارەکانی کوردستان شەڕ و پێکدادان ڕووی دا.