رۆژی شەممە 28ی خەزەڵوەری 1401ی هەتاوی، بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆپیشاندان و راپەرینەکانی شارەکانی کوردستان و ئێران، مەحکوم کردنی جینایەتەکانی رژیم لەراست راپەریوان و گەیاندنی دەنگی راپەرینەکان بە رای گشتی نۆروێژ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەرین لە شاری ئوسلۆ بەرێوەچوو. لەو کۆبوونەوە کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کورد و نەتەوە ئازادیخوازەکانی دیکەی ئێران بەشدار بوون کۆمەڵێک پەیام و دروشمی جیاجیا بە زمانەکانی کوردی، فارسی و نۆروێژی لەلایەن بەرێوەبەرانەوە پێشکەش کرا کە ناوەرۆکی دروشم و پەیامەکان رەت کردنەوەی رژیمی ئاخوندی و داوای پشتیوانی جیهانی لە راپەرینەکانی کوردستان و ئێران بوو.
شایانی گوتنە ژمارەیەک لە بەرپرس و ئەندامانی کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداریەکی چالاکانەیان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.