رۆژی یەکشەممە 20/11/2022 لە رێوڕەسمێکدا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد، (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) بە فەرمی یەکگرتنەوەیان راگەیاند.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی گەرم لهو دوو لایهنهی کۆمهڵه دهکا بۆ یەکگرتنەوە و یەکخستنەوەی ڕیزەکانیان و ئەو کارەیان بە هەنگاوێکی شیاو بۆ خەبات و جوڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دەزانێ.
سازمانی خهبات داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە کوردستانیەکان دەکا تاکوو پێکەوە هەنگاوی جیددی و پراکتیکی بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد هەڵبگرین و تەبایی و یەکێتی و یەکتر قەبوڵ کردن و پلۆرالیزم لە نێوان هێزەکانی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێران به پێویست دهزانین.
سازمانی خەبات پێ وایە لایەنە سیاسیەکانی نێو جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردستانی ئێران، پێویسته لە ژێر یەک چەتر و پلاتفۆرمی هاوبەش دا به ئامانجی ڕزگاری میللهتهکهمان و خەباتی شێلگیرانە لە بەرامبەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران و دامەزراندنی حکومەتی دیموکڕاتیک لە ئێران و دەستەبەرکرانی مافەکانی خەڵکی کوردستانی ئێران تێبکۆشین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
٣٠ خهزهڵوهری ١٤٠ ١ی ههتاوی