هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی سەرتاسەری ئێران و بەتایبەت ناڕەزایەتیەکانی شارەکانی کوردستان جارێکی دیکە سپای تیرۆریستی پاسداران سەعات 3ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 30 خەزەڵوەر هێرشی مووشەکی کردە سەر هەر یەک لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەکۆیە و جێژنیکان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ناوچەی زڕگوێز لە سلێمانی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان لەم هێرشە مووشەکیانەی سپای تیرۆریستی پاسداران لانیکەم سێ لەو مووشەکانە بەر ناوەندەکان و نەخۆشخانەی حیزب کەوتووە کە بەهۆیەوە دووکەس شەهید و ژمارەیەک بریندار بوون.
هەروەها عەبدووڵا مۆهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی کوردستانیش لە پەیامێکدا باسی لە هێرشی پێبادی بۆ سەر حیزبەکەی کرد، ووتی لە هێرشەکەی ئەمشەو خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و مادیمان لێ نەکەوتووە.
بەردەوامی هێرشەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران لە چەند مانگی ڕابردووشدا چەند جار بەردەوام بووە، بووەتە هۆی کاردانەوەی ناوەندی فەرماندەیی ئامریکا.
ناوەندی فەرماندەیی ئامریکا( سێنتکام)ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە لەگەڵ مەحکووم کردنی هێرشی مووشەکی و پێهبادیەکانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر هەولێر.
ئەم هێرشانە دوور لەیاسا نێودەوڵەتیەکانن، و هەروەها مەترسین بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و بێتاوان، پێشێل کردنی سەروەری خاک، ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.