خەباتمێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ۲۹ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, بەبۆنەی سەرکوتی شاری مەهاباد و ڕاوانهکردنی هێزێکی زۆر لە پارێزگاکانی دیکەوە بۆ ئهوشاره, خهڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان بۆهاودەنگی و پشتگیری له شاری مههاباد، له ماڵهکانیان هاتنه دهر ولهسهرجهم ناوچهکانی کوردستانی ئێران وێڕای سهرکوتی هێزه بهکرێگیراوهکانی ڕژیم و تهقهی ڕاستهوخۆ له ڕاپهڕیوان خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی بهڕێوهچوو.
له شارەکانی سەقز, سنە, مەریوان, دێگولان, مەهاباد, کرماشان, نەغەدە وە بەتایبەت پیرانشار و جوانڕۆ، هێزه سهرکوتکهرهکانی ڕژیم تهقهی ڕاستهوخۆیان له ڕاپهڕیوان کردوه و لهو شارانه شههید و بریندارێکی زۆر ههیه. له شاری پیرانشار بەداخەوە سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی کاروان قادر شوکری تەمەن ۱۶سال و تاهیر عەزیزی و حەیدەر مەحاڵی بە دەسدرێژی و تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو تیرۆریستانە شەهید کران. هەر بەو بۆنەوە خەڵکی بەشەرەفی پیرانشار ڕۆیشتنە بەردەم نەخۆشخانەی نوێی لە پیرانشار و پێشوازییان لە تەرمی شەهیدەکانیان کرد. خانەوادەی شەهید تاهیر عەزیزی و ژن و کوڕە · ساڵانەکەی بەوپەڕی بوێریەو سرودی نیشتمانییان وتەوە و ئەو شەهیدەیان پێشکەش بە خاکی نیشتمان کرد. هەروەها دایک و باوکی شەهید کاروان قادر شوکری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی کوڕە میرمنداڵەکەیان وتیان کە کاروانی کوڕیان پێشکەش بە کاروانی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کردووە.
لە شاری جوانڕۆ بەکرێگراوەکانی ئاخوندی، تەقەی ڕاستەوخۆیان لە خەڵکی ڕاپەڕیو کرد و کۆمهڵکوژیان لهو شارهدا ئهنجام دا. بەداخەوه چوار کەس شەهید کران کە دوو کەسیان بران. سەرەتا عیرفان کاکایی, بەهادین وەیسی و لوقمان کاکایی شەهید کران و پاشان نەجمەدین وەیسی برای شەهید بەهادین بەدەستی تیرۆریستەکانی خامنەیی شەهید کرا. شایانی باسە دۆخی جوانڕۆ زۆر هەستیارەو بەکرێگیراوانی خامنەیی دەست لە کوشتنی خەڵکی ئەو شارە ناپارێزن و ڕەگبار دەگرنە نیو خەڵک.
هەروەها لە مەریوان ستار ڕەحیمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئاخوندی شەهید کرا.
لە سەردەشت فەرماندەیەکی سوپا بەناوی قاسم نەسیری لە لایەن لاوانی ئەوشارە سزا درا و ماڵی جاشێک بە ناوی شەفێع پێگلە لە لایەن خەڵک و لاوان ئاگری تێ بەردرا و لە پیرانشار ماڵی جاش و خۆفرۆش قانع پیشنەماز لە ئاگری تۆڵەی لاوانی بوێر سوتێندرا.
بەداخەوە ئەمڕۆ کەسێکی دەکەش بە نێوی حەسەن ئاسایش لە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار و پاشان شەهید کرا. هەروەها ئەمڕۆ دووشەممە خەڵکی شارەکانی پیرانشار و جوانڕۆ شکۆدار و بەتۆژمە بەشداریان لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی شەهیدانیان کرد کە بەداخەوە دیسان هێزە تیرۆریستەکانی ئاخوندی تەقەیان لە خەڵکی ئەو شارانە کرد و شەڕی کۆڵان بە کۆڵان کرا و بەکرێگیراوانی ئاخوندی بە دۆشکە تەقەیان لە خەڵک کرد.
دۆخی ئێستای جوانڕۆ زۆر هەستیارەو ژمارەیەکی زۆر بریندار لە نەخۆشخانەی حەزرەتی ڕەسووڵ پێویستیان بە خوێنە. بەپێی ئامارەکان لە ۲۴ سەعاتی ڕابردوو لانیکەم ۱۳ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان شەهید کراون کە · کەسیان خەڵکی جوانڕۆ, ۴ کەس پیرانشار و یەک کەس دێگولان و کەسێکیش خەڵکی بۆکانە. هەروەها هاووڵاتیکی کرماشانی بە نێوی خوداداد ڕەزایی لە شاری سنە بریندار کراوە و لە ئێستادا لە کۆمایە و تەندروستی ناجێگرە و کەسێک بە ناوی فەرهاد خوسرەوی شەهید کراوە.