کێشەی نێوان تاقمە دەسەڵاتدارەکانی رژێم بەتایەبەت لە بەرزترین پلەدا لەئارادایە و تا دێ توندتر دەبێ.
لە چەند حەوتووی رابردوودا بەناوی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و فەساد ئەو پەلاماردانانە زیادی کردوە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە خاڵی هاوبەشی هەردوو تاقمەکەی رژێم سەرکوت و گەندەڵی و دزینی داهاتو سەرمایەی خەڵکی ئێرانە.
کێشەی نێوان تاقمە دەسەڵاتدارەکانی رژێم بەتایەبەت لە بەرزترین پلەدا لەئارادایە و تا دێ توندتر دەبێ.
لە چەند حەوتووی رابردوودا بەناوی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و فەساد ئەو پەلاماردانانە زیادی کردوە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە خاڵی هاوبەشی هەردوو تاقمەکەی رژێم سەرکوت و گەندەڵی و دزینی داهاتو سەرمایەی خەڵکی ئێرانە.
لەو بارەوە تاقمی خامنەیی بە ئاشکرا کردنی حەقدەستە بەرزەکان، تاقمی رەفسەنجانی رۆحانی خستە ژێر فشار. لەبەرامبەردا تاقمی رەفسەنجانی رۆحانی لە تۆڵەدا مەسەلەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی دەزگای قەزاییان هێنا پێش کە ئێستا پەسەند کردن و بەرنامەی لێکۆڵینەوە لە دەزگای قەزایی سەبارەت بە گەندەڵی لە دەستووری کاری مەجلیسی رژێمدایە.
لە چوارچێوەی ئەو کێشە و شەر و جەنگانەدایە کە دەزگای قەزایی کەوتۆتە جوڵە کە لەگەڵ فیشی مانگانە لە باری دیکەش پەروەندەی دیکەی تاقمی رۆحانی لەهەڵا بدا.
ئاخوند سادیقی لاریجانی سەرۆکی دەزگای قەزایی رژێم لە کۆبوونەوەی دادستانەکان لە مەشهەد، ئەوەی بە ئەرکی ئەوانی زانی کە لە مەسەلەی "مافی گشتی "دا کەمتەرخەمی نەکەن و بەوردی بەدواداچوون بکەن.
ئاشکرایە کە مەبەستی سەرکردەی دەزگای قەزایی رژێم لە هەاندانی دادستانەکانی بۆ بەدواداچوون بۆ "مافی گشتی"، سەندنی مافی خەڵک نیە، بەڵکوو مەبەستی وەرگرتنی بەشی باندی خامنەییە لەو دزیانەی کە لە دیزگاکانی بەردەستی رۆحانیدا لە ئارادایە.
ئاخوند لاریجانی لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی "مافی گشتی"، هەروەها بەپێویستی زانی کە ئەو دەزگایە لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رێکخراوەکانی وەک رێکخراوی پاراستنی ژینگە، سەرچاوە سروشتیەکان و... کەمتەرخەم نەبێ و بەشێک لە کارەکانی بۆ ئەو مەبەستە تایبەت بکا.
ئامولی لاریجانی بەو شێوە کوتکی دەزگای قەزایی بەسەر دەزگای بەرێوەبەریەوە راگرتووە.
ئاخوند موحسینی ئێژەیی جێگری سەرۆکی دەزگای قەزایی رژێم هەنگاوەکانی تاقمی رەفسەنجانی رۆحانی و مۆرەکانی تاقمەی لە مەجلیس وەک هەڕەشەی دژمن بۆ سەر دەزگای قەزایی لەقەڵەم داو هەڕەشەی لە تاقمی رەقیب کرد کە دەزگای قەزایی لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەدا دەوەستێتەوە.
نابراو تۆمەتەکانی تاقمی رەقیبی دەزگای قەزایی لە زومرەی ئەو شایەعە و پروپاگەندانە دانا کە لەلایەن دژمنەوە دژ بە کەسایەتی و ناوەندەکانی رژێم بڵاو دەکرێتەوەو وتی: روخان و لاواز کردنی ناوەندە شۆرشگێڕ و کاریگەرەکانی وەک سپاو دەزگای قەزایی لە سەرەکی ترین هەوڵەکانی دژمنە.
پێویستە بگوترێ کە لەو شەڕ و بگرەو بەردەدا، رۆحانی گوتی کە گەندەڵی لە دەزگای قەزایی دا وەک بۆگەن بوونی خوێ وایە، لە بەرامبەردا ئاخوند سادقی لاریجانی سەرۆک کۆماری رژێمی بە گەندەڵ ناوبرد.
تاوانبار کردنی تاقمەکانی ناوخۆی رژێم بە گەندەڵی لە راستای شەڕی قودەرەت و دەسەڵاتەو بەدیاری کراویش لە ئێستادا ئەو شەڕە بۆ داگیرکردنی کورسی سەرۆککۆماری رژێمە لە شانۆی هەڵبژاردنی داهاتوودا. بێگوومان تا نزیکتر دەبنەوە لەو رێکەوتە، ئەو شەڕ و کێشانە زیاتر و زیاتر دەبێ.
وەلی فەقیهی رژێم لە لایەک زۆر لاوازتر لەوەیە کە بتوانێ ئەو شەڕ و کێشانەی ناخۆی رژێمەکەی مەهار بکا، لەلایەکی دیکە خۆیشی بەشێکە لەو جەنگ و بێنەو بەردە.