خەباتمێدیا: ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران چەند ڕۆژ پاش بەڕیوەچوونی دانوستانی تایبەتی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئێران لەگەڵ ئەو کومیتەیە هاوکاری ناکات.
کەنعانی ڕۆژی دووشەممە ·ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ی هەتاوی لە دانوستانێکی حەوتووانەی خۆی دا وتی: ئێران هیچ جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ ئەم کومیتە سیاسییەدا ناکات.
شورای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان لە سی و پەنجەمین دانوستانی تایبەتی خۆی لە ڕۆژی پێنجشەممە ۳ی سەرماوەز لە ژنو, دەنگی ئەرێنی بە پێکهێنانی کومیتەیەکی ڕاستی هەڵسەنگاندن بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاپورتەکانی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لەسەر ناڕەزایەتییەکان پاش ڕووداوەکانی ۲µی خەرمانان دا. باڵوێزەکانی ئەڵمان ئایسلەند لە مەقەڕی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنو, ئەم داواکارییەیان کرد هەر بۆیە وزارەتی دەرەوەی ئیران لە دژکردەوە بەم بڕیارە ڕۆژی دووشەممە باڵوێزی ئەڵمانی بانگهێشت کرد.
هەروەها وزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ۳ی سەرماوەز با بڵاوکردنی بەیانییەیەک وتی ئەم شورایە بەبۆنەی بەرژەوەندیخوازی چەند وڵاتێک جارێکی دیکە بەکار هێندرایەوە.
شایانی باسە پاش دەستپێکی ڕاپەڕینەکان دژ بە شەهید کرانی ژینا"مەهسا ئەمینی" هەتا ئێستا لانیکەم ۴۰۰ کەس بەدەستی هێزە سەرکوتکەرکانی حکومەتی ئاخوندی گیانیان داوە. بەڵام هەتا ئێستا بەرپرسانی حکومەت بەرپرسایەتی ئەم کوشتارەیان قبوڵ نەکردووە.