لاوێکی 16 ساڵەی سەقزی خۆی کوشت
بەپێی هەواڵەکان لاوێکی ١٦ساڵەی خەڵکی شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی بڵاوکراوەی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزرانی رێکخراوە کرێکاریەکان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ڕەزبەر، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵەی سەقزی بە ناوی جەهانگیر میری کوڕی سادق خۆی کوشت.
لاوێکی 16 ساڵەی سەقزی خۆی کوشت
بەپێی هەواڵەکان لاوێکی ١٦ساڵەی خەڵکی شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی بڵاوکراوەی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزرانی رێکخراوە کرێکاریەکان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ڕەزبەر، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵەی سەقزی بە ناوی جەهانگیر میری کوڕی سادق خۆی کوشت.
ئەو لاوە تەمەن ١٦ ساڵە خەڵکی گوندی دەرەویانی سەرەوە کە سەر بە بەخشی ئیمامی شاری سەقز بووە. بەپێی ئەو سەرچاویە، جەهانگیر بە چەکی "تاپڕ" خۆیکوشتووە.
بە وتەی شایەد حاڵەکان هۆی ئەو کارەى جەهانگیر بۆ هەژاری و دەست کورتی دەگەرێتەوە کە ماوەیەک لەوە پێش هەر بەو هۆیەوە دەستی لە خوێندن هەڵگرتبوو.
زیندانیەکی کورد بە دەموچاوی خوێنیەوە ئەوینەوە گوازرایەوە بۆ گەوهەردەشت
رۆژی چوارشەممە 14ی ڕەزبەر زیندانیەکی کورد بەناوی دڵشاد واسعی 27 ساڵە لە ساڵۆنی 12ی زیندانی ئەوینەوە گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی گەوهەردەشت. بەپێی هەواڵەکان ئەو زیندانیە بە دەموچاوی خوێناویەوە براوەتە گرتووخانەی گەوهەردەشت و لە حاڵێکی ئەوندە خراپدا جەستەیی دا بووە کە توانای قسەکردنیشی نەبووە.
تا ئێستا هیچ زانیاریە لە هۆی گیران و زیندانی کردنی ناوبراو لەبەر دەستدا نیە.
کەسێک لە مەریوان خۆی کوشت
رۆژی دوو شەممە 12ی ڕەزبەری 1395 کەسێک بەناوی ئیقباڵی قادرپوور خەڵکی ئاوایی گولچیدەر تەقەی لە خۆی کرد و کۆتایی بە ژیانی هێنا. ناوبراو خێزاندار و خاوەن چەند منداڵە.
وەک باس دەکرێ هۆی ئەو کردەوەی ناوبراو بۆ کێشەی دارایی و هەژاری و دەست کورتی دەگەرێتەوە.
جێی ئاماژەیە کردەوەی خۆکوژی لە ماوەی رابردوودا روو لە هەڵکشانەوەو کارناسان مەسەلەی مەعیشەت و کەسابەت و هەژاری بەهۆی سەرەکی پەرەسندنی خۆکوژی دەزانن.
لە گرتووخانەی خورەم ئاوا دوو کەس لەسێدارە دران
رژێمی ئێران لە گرتووخانەی پارسیلونی خورەم ئاوا دوو کەسی لەسێدارەدا. یەکێک لەو کەسانەی رژێم لە سێدارەی داون ناوی شیرودە تەهماسوبی بووە.
هیچ زانیاریەکی ئەوتۆ لە سەر هۆی گیران و لەسێدارەدانی ئەو کەسانە لە ئارادا نیەو دەزگا سەرکوتگەرەکانی رژێمیش لە راگەیێنەکانی خۆیانەوە ئیشارەیان بەهیچ نەداوە.
شایانی باسە هێزە داپلۆسێنەرەکانی رژێم لەم دواییانەدا شەپۆلێکی بەبڵاوی ئێعدامی زیندانیانیان بەرێوەبردوە کە کاردانەوەی نێونەتەوەیی بەدوای خۆیدا هێناو.
چەند هەواڵێکی کرێکاری
رۆژی چوارشەممە 14ی ڕەزبەر بەهۆی کەوتنەخوارەوەی کابینێک لە کارخانەی فولادی موبارەکەی ئیسفەهانەوە بەداخەوە دوو کرێکار کوژران و سێی دیکە بریندار بوون. ئەو رووداوە لە بەشی دانان و هەڵگرتنی ئەو کارەخانەیە رووی داوە.
رۆژی چوارشەممە 14ی ڕەزبەر لە تاران بە هۆی داروخانی دیواری بیرێک کە کرێکارێکی ئەفغانی لە حەوشەی ماڵێکدا خەریکی کەندنی بوو ، کرێکارەکە گیانی دا.
دوانیوەرۆی رۆژی سێ شەممە 13ی ڕەزبەر، کانێکی بەردی ئاسن لە شارۆچکەی "بردسکن" لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی، لە قوڵایی زەوی داروخاو بەو هۆیەوە دوو کرێکار کوژران و سێی دیکە بریندار بوون.
ئەوە گۆشەیەکە لەو رووداوانەی لە ماوەی 24 سەعاتدا راگەیاندنەکانی سەر بە رژێم بڵاوی کردوونەوە. لەو جۆرە رووداوانەی رۆژانە لە گۆشەو کەناری ئێراندا روودەدەن. بەڵام دامودەزگاکانی رژێم لە لەحاست گیان و ژیانی کرێکاران کەمتەرخەم بوون و بۆ چارەسەری باشتر کردنی شوێنی کاری کرێکارەکان هیچ هەنگاوێکی نەناوە.