بەپێی زانیاریەکان رۆژی پێنج شەممە ١٠ ی سەرماوەزی ١٤٠ ١، برایمی رەئیسی سەرۆکۆماری جینایەتکاری رژیمی ئاخوندی سەردانی شاری سنەی خوێناوی دەکات. سەردانی ئاخوند رەئیسی بۆ سنە لە کاتێکدایە کە خوێنی رۆڵەکانی کوردەواری لەسەر شەقامەکانی ئەو شارە وشک نەبۆتەوەو گرتن و راوەدوونانی لاوان و ژنانی قارەمان و بوێری ئەو شارە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکان بە فەرمانی برایمی رەئیسی درێژەی هەیە، هاتنی ئەو تاوانبارە بۆ هەڕەشەیە لە خەڵکی کوردستان و بۆ ئازار دانیان. بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لووتی دەسەڵاتی ملهوڕی ئاخوندی لە عەرز بدەین و لەوە زیاتر ریسوایان بکەین داوا لە تێکڕای خەڵکی کوردپەروەر و قارەمانی شاری سنەی خوێناوی دەکەین هەموو رێورەسمێکی حکومەتی بەتایبەت پێشوازی لە ئاخوند برایمی رەئیسی تەحریم بکەن.
مەرگ و نەمان بۆ رژیمی ئاخوندی
سەرکەوێ شۆرشی ژینا، بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران تەشکیلاتی ناوخۆی وەڵات