خەبات میدیا: جاوید رەحمان, ڕاپورتدەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان له کاروباری ئێران وتی له سەر دەستپێکی کارزارێکی حکومەتی ئێران بۆ سەپاندنی سزای ئێعدام بۆ سەر ناڕازیانی حکومەت لەو وڵاته نگرانین
نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاندووه که لەکاتی دەستپێکی ناڕەزایتیکان لە رۆژی ٢٦ی خەرمانان که له کاردانەوەی شەهید کرانی « ژینا امینی » بەدەستی پۆلیسی رەوشت روویدا هەتا ئێستا زیاتر له ٣٠ ٠ کەس گیانیان له دەست داوە، و١٤ هەزار کەسیش دەسبەسەر کراون .
سازمانی مافی مروڤی ئێران له وڵاتی نۆروێژ له نوێ ترین راپورتی خوی له رۆژی ٧ی سەرماوەز باسی له کۆژرانی لانیکەم ٤٤٨ هاووڵاتی ، لەوانه ٦٠ منداڵ و ٢٩ ژن کردووە.
بەڕیز رەحمان به ئاماژەدان به ڕای بڵێنی حەوتی ڕابردووی شورای مافی مروڤی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پێکهێنانی میکانیزمێکی راستی هەڵسەنگاندن له سەر سەرکوتەکان له ئێران به هەواڵدەری رۆیترز وتی: نیگرانم که رژیمی ئێران به توندوتیژی وڵامی بڕیارنامەی شورای مافی مروڤ بداتەوە و ئەگری هەیه ببێته هۆی توندوتیژی و سەرکوتی زۆرتر له لایەن دەسەڵات دارانی حکومەتەی ئاخوندییەو.
تاران ڕایگەیاندووە له سەر ئەو بابەتە هیچ جورە هاوکاریەک لەگەڵیان ناکات و به پێچەوانەوە کارزاریکی بۆ سەپاندنی سزای ئێعدام دەست پێکردوە و هەتا ئیستا ٢١ کەس، لەوانه ئافرتێک له پەیوەندی به ناڕەزایەتییەکان له ئێران و به تۆمەتی نادیار و گشتگیر سزای ئێعدامی به سەریان دا سەپاندووە.