یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

درێژەی ڕاپەڕینەکان و کاردانەوەی سەرکوتی هێزە تیرۆریستەکانی ڕژیم

درێژەی ڕاپەڕینەکان و کاردانەوەی سەرکوتی هێزە تیرۆریستەکانی ڕژیم

خەباتمێدیا: ڕاپەڕینەکانی کوردستان و ئێران لە ڕۆژی چوارشەممە ۹ی سەرماوەز ·۶ ڕۆژی تێپەڕاند و کاردانه‌‌‌و ناڕازه‌‌‌یاتیه‌‌‌کان به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رفروان به‌‌‌رده‌‌‌وام بوون.
لە دەرێژەی دەست لەکار کێشان و مانگرتنەکان, ئەندامانی شورای شاری بیجار پێکەوە دەستیان لەکارکشاوە. به گوێرەی زانیارییەکان هۆکاری دەست له کار کشانەوەیان ده‌‌‌گه‌‌‌ڕێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ سەپاندنی بۆچوونی نوێنەرانی ڕژیم لە پارلمان، به‌‌‌بێ گه‌‌‌ڕانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ نه‌‌‌زه‌‌‌ر و بۆچوونی ئه‌‌‌و شوڕایه‌‌‌. ئه‌‌‌ندامانی ئه‌‌‌م شوڕایه‌‌‌ ڕایان گه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ بوون و نەبوونیان هیچ کاریگەری نییە، هه‌‌‌ربۆیه‌‌‌ بۆیە دەست لەکار ده‌‌‌کێشنه‌‌‌وه‌‌‌.
لە درێژە شەهید کرانی لاوانی سەرکوت کراو هاووڵاتیەکی شاری بۆکان بە ناوی ئاوات قادرپوور، بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ گیانی دا.
هاووڵاتیەکی تەمەن ۳۸ ساڵ کە لە ۲۹ی خەزەڵوەر لە سەعادەت ئابادی تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرکوت بریندار کرا بوو, ·ی سەرماوەز لە نەخۆشخانەی تاران گیانی سپارد. شایانی باسە کچێکی خەڵکی شاری دێگولان بەناوی هەستی حوسەین پەناهی تەمەن ۱۶ ساڵ پاش مانگێک هێشتا لە کۆمادایە و ئاستی وریایی لەسەر سێ بۆ چوارە. ناوبراو بەبۆنەی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان به‌‌‌ باتووم لە سەری ئەدرێت و پاشان لە پاسێکی دەخەن و فرێ ئەدەن و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنەیە.
بەپێی هەندێک هەواڵ هێزە ئەمنی و تیرۆریستییەکانی ڕژیم ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی ڕفاندوویانە و لە ژێر شکەنجه گیانیان داوە یان ئەو کەسانەی شەهید کراون و تەرمه‌‌‌کانیان بە دەستی حکومەت کەوتووە، ته‌‌‌رمه‌‌‌کانیان خستۆته‌‌‌ ناو به‌‌‌نداوی کازمی له‌‌‌شاره‌‌‌کانی سه‌‌‌قز و بۆکان.


1 ساڵ و 11 مانگ و 22 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

درێژەی ڕاپەڕینەکان و کاردانەوەی سەرکوتی هێزە تیرۆریستەکانی ڕژیم

درێژەی ڕاپەڕینەکان و کاردانەوەی سەرکوتی هێزە تیرۆریستەکانی ڕژیم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران