پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاگەیندراوی هاوبەشی باڵوێزانی مافی مرۆڤ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی داکۆکی لە مافی ژنان

ڕاگەیندراوی هاوبەشی باڵوێزانی مافی مرۆڤ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی داکۆکی لە مافی ژنان

خەباتمیدیا: باڵویزانی مافی مرۆڤی ئۆرووپا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی داکۆکی لە مافی ژنان ڕاگەیندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە. ووڵاتانی ئەستۆنی, فینلاند, فەرانسە, ئەڵمان, لیتوانی, هۆلەند, لوگزامبورگ, ئیسلۆواکی, ئیسپانیا, سوید و بریتانیا به‌‌‌شداریان له‌‌‌و ڕاگه‌‌‌یاندراوه‌‌‌ هاوبه‌‌‌شه‌‌‌دا کردوه‌‌‌.
له‌‌‌و ڕاگه‌‌‌یاندراوه‌‌‌دا هاتوه‌‌‌، که‌‌‌ باڵوێزانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئوروپا، به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بن له‌‌‌ کار و خه‌‌‌باتیان دژ به‌‌‌ زه‌‌‌وتکردنی مافه‌‌‌کانی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ جیهان دا و ستایشی ڕۆڵی به‌‌‌رده‌‌‌وامی ئه‌‌‌م یه‌‌‌کیه‌‌‌تیه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن له‌‌‌ پاراستنی مافه‌‌‌کانی ژنان له‌‌‌جیهاندا و ڕاگه‌‌‌یان گه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ ژنان و کچان جەوهەری گۆڕانکاریه‌‌‌کانن و له‌‌‌ پێشه‌‌‌نگی خەبات بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتیدان. بێگومان ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌ش لە ئێران دەبیندرێت و پاش شەهید کرانی ژینا ئەمینی دەبینین کە چۆن ژنان هاتونه‌‌‌ گۆڕەپانی شۆڕش و پارێزگاری له‌‌‌ مافه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌کانی خۆیان ده‌‌‌که‌‌‌ن. بوێری و خۆڕاگری ژنانی ئێران، به‌‌‌ڕاستی جێگه‌‌‌ی سه‌‌‌رسوڕمان و پێزانینه‌‌‌. پێویسته‌‌‌
هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتوه‌‌‌ که‌‌‌ هێرش و ڕووبه‌‌‌ڕووبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌رده‌‌‌وام له‌‌‌سه‌‌‌ر داکۆیکه‌‌‌رانی مافی مرۆڤ، به‌‌‌تایبه‌‌‌تیش پارێزه‌‌‌رانی مافی ژنان، لە سەرانسەری جیهاندا بوونی هه‌‌‌یه‌‌‌ و هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌یان لێ ده‌‌‌کرێ و ده‌‌‌کرێنه‌‌‌ ئامنج. ئه‌‌‌وان به‌‌‌ نه‌‌‌بوونی عه‌‌‌داڵه‌‌‌ت و داپه‌‌‌روه‌‌‌ری یه‌‌‌‌کسان له‌‌‌ جیهاندا نیگه‌‌‌رانن، ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ کاتێک دایه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ زۆر شوێن سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ران و ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی که‌‌‌ توندوتیژی دژی ئافره‌‌‌تان به‌‌‌کاردێنن ده‌‌‌پارێزرێن.
سیسیلیا ڕۆتستۆرم باڵیۆزی مافی مرۆڤی سوید لە تویتێکدا نووسیویەتی "ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی ژنانە". ئێمە باڵوێزانی ئەورووپایی مافی مرۆڤ، ئاهەنگ دەگێڕین و پێزانینمان بۆ ئەو خەڵکە هەیە کە ماندوو نەناسانە کاردەکەن بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان بە ئێرانیشەوە.
شایانی باسه کچێکی نوخبه‌‌‌ی ١٣ ساڵان له‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا، له‌‌‌کاتی قبوڵبونی له‌‌‌ زانکۆی پزیشکی دا، له‌‌‌ ووتارێک دا یادی شه‌‌‌هید ژینا ئه‌‌‌مینی کرده‌‌‌وه‌‌‌ و هاوخه‌‌‌می بۆ ژنانی ماف زەوتکراو لە ئێران ده‌‌‌ربڕی و وه‌‌‌ک پشتیوانی بەشێک لە قژی خۆی بڕی.


1 ساڵ و 11 مانگ و 20 ڕۆژ و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیندراوی هاوبەشی باڵوێزانی مافی مرۆڤ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی داکۆکی لە مافی ژنان

ڕاگەیندراوی هاوبەشی باڵوێزانی مافی مرۆڤ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی داکۆکی لە مافی ژنان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران