پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کەنادا کۆمه‌ڵێک گەماروی نوێی خستە سەر بەرپرسانی ڕژیم

کەنادا کۆمه‌ڵێک گەماروی نوێی خستە سەر بەرپرسانی ڕژیم

کەنادا لە نوێترین پاکێجی خۆی دا ٤ کەسی پلەداری رژیم و ٥ دامەزراوەی حکومەتی خستە بەر گەماروەکانی خۆی. مۆرتەزا تەڵایی فەرماندەی پێشوی هێزە سەربازییەکانی پارێزگای تاران، حەسەن کەرەمی فەرماندەی هێزی تایبەت و عەلی قەناعەتکار، لێکۆڵەری دادسەرای ئێڤین ناویان له‌‌‌ لیستی گه‌‌‌مارۆکاندا هاتوه‌‌‌.
هەروەها شەریکەی خزمەتگوزاری فڕوکه‌‌‌خانەی سەفیران به‌‌‌ هۆکاری رۆڵگێڕان له گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ و جێبه‌‌‌جێکردنی چەک و هەروها شەریکەی بەهارستانی کیش که سەر به سوپای پاسدارانه، به‌‌‌ هۆکاری دروستکردنی درۆن و ناردنی بۆ ڕووسیه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ڕۆژنامه‌‌‌ی جه‌‌‌وان،ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ سوپای پاسداران له لایەن کەناداوە گەمارۆ خراوەتە سەریان.
ملانی جولی، وەزیری کاروباری دەروەی کەنادا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: که‌‌‌ ڕژیمی ئاخوندی به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رکوتی دڕندانه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی ڕاپه‌‌‌ڕیوو له‌‌‌ ئێراندا و ئێمه‌‌‌ پشتگیری و هاوده‌‌‌نگی خه‌‌‌لکی ڕاپه‌‌‌ڕوین له‌‌‌ ئێران. ئێمە بە تایبەتی پێشێل کردنی مافی ژنان و کچان مەحکوم دەکەین.
جولی دەڵێت: رژێمی ئێران بەردەوامە لە بەکارهێنانی ترس و توندوتیژی بۆ سنووردارکردنی ماف و ئازادییەکانی هەموو ئێرانییەکان. حکومەتی ئاخوندی ئێران، تۆقاندن و سەرکوتی خەڵکی مافخوازی کردۆتە چەکێک و بە دژی ئەو میللەتە بەکاری دێنێت، هەر بویە ئێمە پشتیوانی بۆ ئه‌‌‌و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌ بوێر و چاونه‌‌‌ترسه‌‌‌ دوپات ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌.
وزارەتی دەرەوی کەنادا ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ سزاکانیان بۆسه‌‌‌ر ئێران لە بەرامبەر هەڵسووکەوتی نەشیاوی حکومەتی ئاخوندی ئێران کاردانەوەی زۆرتری دەبێ و به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بن له‌‌‌ سزادانی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ و بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی بۆ بەرپەرچدانەوەی کرده‌‌‌وه‌‌‌ دژه‌‌‌ ئینسانیه‌‌‌کانی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ خۆپیشاندارن.
جێگه‌‌‌ی وه‌‌‌بیرهێنانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ مانگێک لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە چوارەمین پاکێجی سزاکانی مافی مرۆڤ لە دژی ڕژیم چوار کەس و دوو دامەزراوەی ڕژیمی گرته‌‌‌وه‌‌‌، لەوانە حەسەن رەحیمی فەرماندەیی ئینتیزامی شاری تاران ، بەهۆی هەوڵدان بۆ سەرکوتکردن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران لە ئێران و ئەحمەد فازڵیان جێگری دادستانی گشتی وڵات، ئەسەدوڵڵا جەعفەری سەرۆکی گشتی دادسەرای خۆراسانی رۆژهەڵات و مورتەزا موسەوی جێگری گشتی دادگوستەری پارێزگای مازەندەران، ٤ کەسی دەکە بوون که‌‌‌ له‌‌‌ ڕابردوودا خرابوونه‌‌‌ لیستی سزاکانی که‌‌‌نه‌‌‌داوه‌‌‌.


1 ساڵ و 11 مانگ و 17 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کەنادا کۆمه‌ڵێک گەماروی نوێی خستە سەر بەرپرسانی ڕژیم

کەنادا کۆمه‌ڵێک گەماروی نوێی خستە سەر بەرپرسانی ڕژیم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران