خەباتمێدیا: سەرۆک کۆماری فەرانسە جارێکی دیکە دەستبەسەر کردنی گرووپیک لە هەووڵاتیانی فەرانسەوی لە ئێرانی مەحکوم کرد‌و وتی ڕژیمی ئاخۆندی ئێران لەسەر ئەم بابەتە درۆی زۆرمان لەگەڵ دەکات.
ئەمانوێل مەکرۆن، لە وتووێژێک لە گەڵ گۆڤاری لۆپاریزین کە ئەوڕۆ بڵاو کرایەوە وتی: هاووڵاتییانی دەسبەسەر کراو ئەو وڵاتە کەسانێکن کە هێندێک جار بە هۆکاری ئاکادمیک بۆ ئێران دەرۆن و هیچ هۆکارێکی درووست بۆ دەستبەسەر کردنیان نییە و ئەمەیش لای ئێمە قبووڵ کراو نییە.
سەرۆک کۆماری فەرانسە وتی: ئێمە تەنیا وڵاتێک نیین که هاوڵاتیانمان له‌و ووڵاته‌دا، به بیانووی ناڕاست و چه‌واشه‌کاری ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی ئێران ده‌ست به‌سه‌ر کراون، به‌ڵکو ئێمه له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئازادکردنی سه‌رجه‌م هاووڵاتیه‌کانمان. شایه‌نی باسه که چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاندبوو که، ئێران به ده‌ستبه‌سه‌رکردنی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە هەڵسووکەوتێکی توندتر‌و دژمنانەتری گرتۆتە بەر.
ناوبراو لە بەڕێوەچوونی دانووستانەکانی سەرۆکی وڵاتانی گرووپی ۲۰, بەبارمەتە گرتنی هاووڵایانی ڕۆژئاوای بە نایاسایی ناوبرد و وتی ئەو کردەوانە قبوڵ کراو نین.
پەیوەندییەکانی تاران لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێ و ووڵاتان له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوره‌ریه‌کانی خه‌ڵکی ئێران ڕه‌خنه‌ی توند له‌و ووڵاته ده‌گرن و سزا و گه‌مارۆی جۆربه‌جۆریان به‌سه‌ر دام و ده‌زگا و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم دا، به‌هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤه‌وه له‌و ووڵاته چه‌سپاندوه.
پێشتریش وڵاتانی ئەمریکا, کەنادا, بریتانیا و یەکیەتی ئورووپا بەبۆنەی سەرکوتی دڕندانە و بێ بەزەیانەی خەڵکی ئێران, بەشێوەی جیا جیا گەمارۆیان خستووە سەر ئەو وڵاتەو بەرپرسەکانی.
هەروەها ئێرانیش لە دژ کردەوەدا چەندین جار باڵوێزانی ئەڵمان, فەرانسە و بریتانیای بانگهێشت کردووە وبه تۆمەتی دەستێوەردان لە کار و باری ناوخۆ و هه‌روه‌ها پشتیوانی له راپه‌ڕیوان تۆمه‌تباری کردون.
پێشتر پارلەمانی فەرانسە بەکۆی ده‌نگ، بڕیارنامەی مەحکوم کردنی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ هاندانی زیاتری ووڵاتانی ئوروپایی تا به توندی فشاره‌کانیان بۆسه‌ر ڕژیمی ئێران توندتر و کاریگه‌رتر بکه‌نه‌وه و له سزا ئابوری و گه‌مارۆکانیان به‌رده‌وام بن.