پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەردەوامی پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی ڕۆژانی ١٦،١٥،١٤ی سەرماوەز

بەردەوامی پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی ڕۆژانی ١٦،١٥،١٤ی سەرماوەز

بانگەواز بۆ بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکان بۆ ڕۆژانی ١٦،١٥،١٤ی مانگی سەرماوەز بە پشتیوانی کەسایەتیە دیارەکانی ناوخۆیی و دەرەوە لە هەنگاوەکانی پەیوەند بە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان و ئێران لەم سێ ڕۆژەدا بەئەنجام گەیەندراوە. لەسەرەتای دەستپێکی سێ ڕۆژەی ڕاپەڕینەکان، جاوید ڕەحمان، ڕاپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار وباری ئێران، لە وتووێژێک لەگەڵ بەرنامەی دیدگا (چشم اندز) لەگەڵ سیما سابت بۆ خەڵکی ئێران ووتی: ئێوە خەڵکێکی ئازان کە ڕووبەڕووی ڕژیمێکی خوێنمژ و دیکتاتۆر بوونەتەوە. ورەتان بەڕز بێت، کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی پشتیوانتانە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به‌‌‌ ده‌‌‌نگی خه‌‌‌باتی کوردستان، ئه‌‌‌مڕۆ ١٤ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌زی ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی، بازاڕیان و کاسبکارانی شارەکانی وەک تاران، ئیسلامشار ئەراک، کرمان، شیراز، ئەهواز، زەرقان و کازەرون، هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئیلام، کرماشان، جۆانڕۆ، دیوانده‌‌‌ره‌‌‌، مه‌‌‌ریوان، شیراز، سیستان و بەلوچستان، ورمێ، مه‌‌‌شهه‌‌‌د، که‌‌‌ره‌‌‌ج، ئیسفه‌‌‌هان، که‌‌‌نگاوه‌‌‌ر، سنه‌‌‌، سه‌‌‌قز، ته‌‌‌ورێز، قوروه‌‌‌، پاوه‌‌‌، زه‌‌‌رین شه‌‌‌هر، ئه‌‌‌رده‌‌‌بیل، ڕوانسه‌‌‌ر، بۆکان، کازه‌‌‌رون، به‌‌‌نده‌‌‌ری ئه‌‌‌نزه‌‌‌لی، گه‌‌‌رمسار، سه‌‌‌بزوار، لاهیجان، شنۆ، بێهبه‌‌‌هان، ئابدانان، مه‌‌‌هاباد، بانه‌‌‌، بۆجنورد، به‌‌‌نده‌‌‌ر عه‌‌‌باس و به‌‌‌نده‌‌‌ر ماه شه‌‌‌هر و نه‌‌‌جه‌‌‌ف ئاباد و ساری، موچێش، هه‌‌‌مه‌‌‌دان، ڕه‌‌‌شت، بێشه‌‌‌هر، بابول، چابه‌‌‌هار، قه‌‌‌زوین، قوم، گه‌‌‌چساران و زۆر ناوچه‌‌‌و شاری تر ده‌‌‌ستیان به‌‌‌ مانگرتنی گشتی کردوه‌‌‌ و له‌‌‌ هه‌‌‌ندێک شوێنیش کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌ی جه‌‌‌‌ماوه‌‌‌ری پێک هاتوه‌‌‌.
ئەنجومەنی ڕێکخستنەکان، ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانی نەوت بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی سێ ڕۆژەی ناڕەزایەتیەکانی ١٤هەتا ١٦ی مانگی سەرماوەز لە لاپەڕەی تلگرامی خۆی نووسویویه‌‌‌تی: که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ هیچ ڕێگایه‌‌‌کی ترمان بێجگه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامی و یه‌‌‌کگرتن و به‌‌‌رخودان له‌‌‌پێناو هه‌‌‌وڵدانمان بۆ ژیان و مانه‌‌‌وه‌‌‌مان نیه‌‌‌ و دروشمی هه‌‌‌موومان یه‌‌‌ک دروشمه‌‌‌، ئه‌‌‌ویش ژن، ژیان، ئازادیه‌‌‌.
پێشتریش، ئەنجومەنی هاوئاهەنگی سەندیکای مامۆستایانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و مانگرتنە سەراسەریەکانی ڕۆژانی ١٦،١٥،١٤ی سەرماوەز دەربڕیبوو.
کەسایەتیە فەرهەنگیەکانی وەکوو نازەنین بونیادی و کەیهان کەلهوڕی بە بڵاو کردنەوەی بابەتگەلێکی کورت پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران ڕاگەیاند.
نازەنین بونیادی ئەکتەری ئێرانی٠«بەریتانیایی، بە ئاماژەدان بە تاریخی ١٤هەتا ١٦ی سەرماوەز، کە بۆ ناڕەزایەتی و مانگرتنەکان لەوە بانگەوازگەلێکی زۆر بڵاو کراوەتەوە، لە تویتی خۆی نووسی: بۆ زیندانیە بێ تاوانەکان، بۆ گیان بەختکردووانی ڕێگای ئازادی، بۆ ئێران هەروەها، کەیهان کەلهۆڕی نەوازەندەی ناسراوی ئێرانی هاوکات لەگەڵ پشتیوانی لە بانگەوازەکانی ناڕەزایەتی ڕۆژانی ١٦،١٥،١٤ی سەرماوەز لە ئینستاگرامی خۆی ویدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە نیشانی دەدا ئەو و ئەندامی گووپی مووسیقاکەی هەموویان جلێکیان لەبەر کردووە کە بەسەریەوەنووسراوە ژن، ژیان، ئازادی.
هەروەها عەلی ڕەزا ئاخوندی، ئەندام پاڕلەمانی سوئێد، داوای لە خەڵکی ئێران و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی کرد کە ئاگاداری سناریۆ و فێڵی ڕژیم بۆ بەلاڕێدا بردنی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بن. هەروەها ناوبراو لە لاپه‌‌‌ڕەی تویتەری خۆی سەبارەت بە ڕاپۆرتگەلێک لەسەر لابردنی گەشتی ئیرشاد و پێداچوونەوەی یاسای حیجابی زۆرەملێ و چاکسازیەکانی دیکه‌‌‌ نووسیویه‌‌‌تی که‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ سیناریۆیه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ خه‌‌‌ڵک ئاگاداربن.
ناوبراو ووتی: لابردنی گەشتی ئیرشاد و پێداچوونەوە بە حیجابی زۆرەملێ تەنیا ڕێگایەکە بۆ بەلاڕێدا بردن و کەم کردنەوەی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینەکانەی خەڵکی کوردستان و ئێرانە. فریوی سیناریۆکانی ڕژیم مه‌‌‌خۆن.


1 ساڵ و 11 مانگ و 16 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی ڕۆژانی ١٦،١٥،١٤ی سەرماوەز

بەردەوامی پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی ڕۆژانی ١٦،١٥،١٤ی سەرماوەز

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران