خەباتمێدیا: بەپێی بانگەوازی گشتیی بۆ مانگرتن لە ڕۆژەکانی ۱۴ تا ۱۶ی سەرماوەز و داواکاری و پشتگیری لەو بانگەوازە لە لایەن سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و هێز و لایەنەکانی دیکەوە, ڕۆژی دووشەممە ۱۴ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ی هەتاوی خەڵک لە کوردستان و ئێران بەشیوەیەکی بەربڵاو دەستیان دا بە مانگرتن و لە زۆربەی شوێنە گشتییەکان دووکان و بازاڕ داخرا بوون. حکومەت لە ترسی خۆی دا بەبۆنەی هاودەنگی کەسایەتییە دیارەکان و کەوتنیان لەگەڵ خەڵک و ڕاپەڕینەکان, دەستیان بەسەر دوکانەکانی بەڕێز عەلی دایی گرت و بەبیانوی بەشداری لە مانگرتن پلۆمپیان کرد. پاش مانگرتنەکان و لە دەستپێکی تاریکی شەو خەڵک دەستیان بە ڕاپەڕین کرد و لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی تاران دروشمی نەمان بۆ دیکتاتۆر و دەسەڵاتیان وتەوە. شارەکانی زەنجان, کوهکیلویە و بویر ئەحمەد, شیراز, ئەراک و هەروەها کرماشان, سنە, ئیلام, جوانڕۆ و زۆربەی شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان و ئێران بەشداری ڕاپاڕینەکانیان کرد. لە سەقز مامۆستایانی ئایینی ئەو شارە کۆبوونەوە و بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیو دروشمی "گەل بە کوشتن نابەزێ" یان وتەوە.
هەروەها ئەمڕۆ سێشەممە زۆربەی بازاڕیان و سەنعەتکارەکان و زانستگاکان و خوێندکاران درێژەیان بە مانگرتنەکانی خۆیان دا.
شارەکانی کوردستان و ئێران وەک سنە و بازاڕی تاران و زۆر شار و بازاڕی دیکە, سەرەڕای میلیتاریز بوون و فشاری هێزە ئەمنی و بەکرێگیراوەکان بە درێژەدان بە مانگرتنەکان جارێکی دیکە یەکگرتوویی خۆیان بە تەواوی جیهان نیشان دا.
شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندین کەس لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئاخوندیەو دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەو.