خەباتمێدیا: ئانتونی بلینکن, وەزیری دەرەوەی ئەمریکا, ڕۆژی ۱۴ی سەرماوەز لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کۆبوونەوەکانی بازەرگانی و فناوەری ئەمریکا و بەکیەتی ئەورووپا لە سەر ئێران وتی: لە کاتی شەهید کرانی ژینا ئەمینی, بینەری ئەوە بووین کە بەشیوەیەکی سەرنج ڕاکێش کەسانێکی بوێر بەتایبەت ژنان, هاتنە سەر شەقام و هاواری مافویستی خۆیان بە گوێ خەڵک بگەینن و ڕای خۆیان دەرببڕن با ڕوون بێتەوە کە ئەوانیش ڕا و بۆچوونی خۆیان هەیە و دەبێ ماف و ویستەکانیان لەپێش چاو بگیردرێت. بەڵام ئێمە دەبینین ئەو دەسەڵاتە زۆر دڕندانەو بێ بەزەیی سەرکوتی ئەو خەڵکە دەکات و دەبێتە هۆی کوشتنیان و تەنانەت منداڵانیش دەکوژن.
بلینکن وتی: حکومەتی ئێران جارێک باسی نەمانی پولیسی ڕەوشت دەکات و جارێک ڕەتی دەکاتەوه بۆیە متمانەی پێی ناکرێت. بەڵام خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە ئەم بابەتانە لەسەر ویستی خەڵکە و دەبێ بزانین ئەو حکومەتە لەپێش چاوی دەگرێت یان نا. بەڵام هەوڵ بۆ سەرکوتی خەڵک نیشاندەری هێز و توانای حکومەت نییە بەڵکوو دەرخەری لاوازی ئەو دەسەڵاتەیە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ند پرایس, وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر دەرکردنی رژیمی ئێران لە کۆمیسیونی ژنان وتی: ئێمە بە دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیونی ژنان پێبەندین و بەکاری دروستی دەزانین و دەرخەری ئەوەیە کە ئێمە لەگەڵ ژنان لە ئێران و سەرانسەری جیهانین و هەڵسووکەوتی دڕندانەی حکومەتی ئێران لەگەڵ ژنان و کچان مەحکووم دەکەین. ئەم بڕیارنامەیە لە ڕۆژی ۱۴ی دسامبەر خراوەتە دەنگدان و ئێمە بۆ پیشتگیری لەم بڕیارنامە درێژە بە کارەکانمان لەگەڵ هابەشەکانمان ئەدەین.
ند پرایس لەسەر ناڕەزایەتییەکان لە ئێران وتی: دانوستانی بەرجام لە ئێستادا لە دەستوری کاری ئێمەدا نییە, ئەوە بۆ ئێمە گرینگە ئەوە کە چۆن بتوانین یارمەتیدەری خەڵکی ڕاپەڕیو و مافویست بدەین تا بە مافەکانی خۆیان بگەن هەروەها دەبێ تەواوی هەوڵی خۆمان بدەین تا ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.