قەیرانی ئاو لە ئێرانی ژێرچەپۆکی رژێمی ئاخوندان، دەسەڵاتداران وەک کارەسات و بومەلەرزە ناوی دێنن و هاوڵاتیانیش لە ناوچە گەرمەسێرەکان لەگەڵی دەستەویەخە بوون، لەلایەن مێدیا نێونەتەوەییەکانەوە گرینگی و سەرنجی زۆری دەدرێتێ.
رۆژنامەی لوسانجلس تایمز لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە قەیرانی ئاو لە ئێران نووسی: پەرەسندنی قەیرانی ئاو لە ئێران نائومێدی لە سەرانسەری ئەو وەڵاتە دروست کردوە.
قەیرانی ئاو لە ئێرانی ژێرچەپۆکی رژێمی ئاخوندان، دەسەڵاتداران وەک کارەسات و بومەلەرزە ناوی دێنن و هاوڵاتیانیش لە ناوچە گەرمەسێرەکان لەگەڵی دەستەویەخە بوون، لەلایەن مێدیا نێونەتەوەییەکانەوە گرینگی و سەرنجی زۆری دەدرێتێ.
رۆژنامەی لوسانجلس تایمز لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە قەیرانی ئاو لە ئێران نووسی: پەرەسندنی قەیرانی ئاو لە ئێران نائومێدی لە سەرانسەری ئەو وەڵاتە دروست کردوە. خانەوادەکان دەبینن کوڕەکانیان بۆ کارکردن ناچار دێهات بەجێ دێڵن و بۆ شار کۆچ دەکەن.
بەرهەمی جوتیاری واز لێدێنن. کەسانی پیر و نەخۆش لەبەر گرانی واز لە خزمەتگوزاری تەندروست دێنن چوونکە ئەوندەیان پوڵ نیە دەرمانی نەخۆشیەکانیان بکڕن و زیندوو بمێنن.
ئەو رۆژنامە لە درێژەدا دەنوسێ: جوتیارانی ئێران وەکوو هەندێ شوێنی دیکەی جیهان، بۆ چەندین تووشی وشکەساڵی بوون. بەڵام بەهۆی لاوازی بەرێوەبەری ژینگەیی، زیادەرەوی لە بەکار هێنانی ئاو، زیاد بوونی رێژەی خەڵک و حکومەتێک کە لە باری ئاسایش و ئابووری کێشەی گەورەی هەیە، بوونە هۆی زیادبوونی دەرد و مەینەتی جوتیارانی ئێران. زۆرێکیان نیگەرانی لە دەستدانی مەعیشەت و کارەکانیانن. زەوی جوتیاری کەمتر دەبێتەوە و خەڵکیش خەریکی چۆلکردنی دێهاتەکانن چوونکە لەو هەلومەرجەدا داهاتوویەکی روون بەدیی ناکەن. زۆرێک لە لاوانی گوندەکان ئومێدیان بە داهاتوو نیە و کۆچیان کردوە بۆ شارەکان.
دەسەڵاتدارانی رژێمیش دانیان بەبوونی ئەو قەیرانەدا ناوە. چیت چیان وەزیری وزەی حکومەتی رۆحانی گوتی: هەندێ لە کارناسان لەو باوەڕەدان کە ئێران خەریکی هەڵگرسانی شەڕە لەسەر ئاو.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: ئێران ساڵەهایە لەگەڵ قەیران ئاودا دەست و پەنجە لێدەدا. لە زستانی ساڵی رابردووەوە دەزگا پێوەندیدارەکان چەندین جار لە ئەگەری سەرهەڵدانی کێشەی بێ ئاوی لە وەڵاتدا وریایی دەدەن.
یەکێک لە راگەیێنەکانی سپاس پاسدارانیش لە بارەی هەلومەرجی ئاو لە تاران نووسی: زەنگی مەترسی قەیرانی ئاوی خواردنەوە لە تاران لێدراوە، ئەو کەسانەی لە عەمارە و ئاپارتمانەکان لە نۆهەمی سێ بۆ سەرەوە دەژین، ناچارن بۆ بەکارهێنانی ئاوی بۆری "لولە" پۆمپی بەهێز بەکار بێنن بۆ ئەوەی ئاوەکە راکێشێ. دانانی پۆمپی ئاو لە بیناکانی شاری تاران بۆتە هۆی ئەوەی فشاری ئاو کەم بێتەوە، لەو حاڵەشدا ئەوانەی پۆمپ بەکار ناهێنن توشی کێشە بوونەتەوە. هەروەها 350 ملوێن میتری چوارگۆشە ئاوی تاران پاشەڕۆ و پیسایی تێکەل بووەو بۆ بەکارهێنان نابێ.
لە همان کاتدا یەکێک لە مۆرەکانی رژێم لە وەزارەتی وزە سەبارەت دۆخی ئاوی ژێرزەوی گوتی: قەیرانی ئاوی ژێر زەوی کارەساتبارەو لە داهاتوودا ئاسارەکانی دەردەکەوێ. زەنگی مەترسی سەبارەت بە ئاوی ژێر زەوی لێدەراوە.
هۆی سەرەکی تووش بوونی ئێران بە قەیرانی ئاو هەر وەک لە نووسینەکەی لوسانجلس تایمزدا هاتووە بەرێوەبەری لاوازی ژینگەیی و بێ بەرنامەیی لە بەکارهێنانی ئاو زیادەرەویە و ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ سیستەمی دەسەڵاتداری کە لە ئێستادا ئاخوندان جڵەوی ئەو دەسەڵاتەیان بەدەستە.
ئاخوندان لە ماوەی 37 ساڵ دەسەڵاتداریاندا هەر خەریکی بەرنامەی مەترسیداری ناوکەیی و کۆمەڵکوژی و هەناردەکردنی ترۆریزم و دەستێوەردان لە وەڵاتان و ئاژاوەگێڕی و هەناردەکردنی فکری بۆگەنیان بۆ وەڵاتان بوون، بۆیە ئێران و خەڵکەکەی تووشی دەیان قەیرانی جۆراوجۆری مەترسیدار بوون کە قەیرانی ئاو یەک لەو قەیرانانەیەو تا دێ ئەو قەیرانە زیاتر پەرەدەستێنێ و دەسەڵاتداران هیچ بەرنامەیەکیان بۆ چارەسەری نیە.
بێگومان گەورەترین قەیران کە بەرۆکی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێرانی گرتووە خودی دەسەڵات و سیستەمی ئاخوندانەو هەتا ئەم قەیرانە چارەسەر نەبێ تا دێ قەیران و دیاردەی زیاتر بەرۆکی خەڵک دەگرێ.