خەباتمێدیا: عەلیڕەزا زاکانی شارەداری تاران کە بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکار سەردانی زانستگای شەریفی کردوو, لە قسەکانی دا سوکایەتی بە خوێندکاران کرد.
زاکانی لە وڵامی خوێندکارێک کە داواکاری ناڕازیەکاتی بە شۆڕش ناو برد وتی: ئەوەی کە تۆ دەڵی منداڵ بازییە, کاتێک دەتهەوێ ناو لە شۆڕش ببەی قوڕگت باش بماڵە با لە قوڕگت گیر نەکات. زاکانی هەروەها بە وتنەوەی ئەوەی کە ڕاپەڕیوان تەنیا چەند کەسێکی فەریو خواردوو لە ناوخۆی وڵاتن کە کەسانێک لە دەرەوەی وڵات هاندەریانن و تەنیا وتەکانی مێدیا فارسی زمانەکان دووپات دەکەنەو, ویستی ناوەڕۆکی بابەتی شۆڕش دژ بە دەسەڵات بەلاڕێدا ببات و پێشەنگی خوێندکاران و ڕۆڵیان لەم ڕاپەڕینانە حاشا بکات و هەروەها وەک باقی بەرپرسەکانی حکومەتی ئاخوندی, دەوڵەتی ئێرانی بێ کێشە ناو برد و ئەمریکا و ئیسراییل و عەرەبستانی تۆمەتبار بە گەندەڵی و فەساد کرد.
زاکانی ئەو خوێندکارانەی کە قسەکانیان ڕەت کردەو بە گروپی فشار ناو برد و وتی ئەوانە خائین بە ئێرانن. شارەداری تاران بە سوکایەتی و ڕابواردن بە خوێندکارەکان کە بایکۆتی خۆی و قسەکانیان کرد وتی: نابێ هەڵبێن دەبێ گوێ بگرن کە خائین ئەو کەسەیە کە چەقۆ لەگەڵ خۆی بۆ زانکۆ دێنێت و خەڵکی دیکە سەلاخی دەکات و بێڕێزی بە حکومەت و بەرپرسانی دەسەڵات دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی خوێندکاران قسەکانی زاکانی شارەداری خۆفرۆشی دەسەڵات بووە هۆی ئەوەی کە خوێندکاران زۆرتر دروشمی دژ بە دەسەڵات بڵێنەو ببنە هۆی هەڵاتن و ڕۆیشتنە دەری زاکانی لەو زانستگایە.