پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خوشکی ئاخوند خامنه‌یی: براکەم گوێ بە دەنگی خەڵک نادات و لە

خوشکی ئاخوند خامنه‌یی: براکەم گوێ بە دەنگی خەڵک نادات و لە

بەدری خامنەیی خوشکی ئاخوند خامنه‌‌‌یی له‌‌‌ نامه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاشکرادا باسی لەوە کردەوە کە عەلی خامنەیی برای "بەردەوامە لە سەرکوت و کوشتنی خەڵکی بێ تاوان و له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕێبازی خومه‌‌‌ینی به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌. ناوبراو ڕایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ هیوای ئه‌‌‌و سەرکەوتنی خەڵک و ڕووخاندنی ستەمی حوکمڕانانی ئێرانە.
خوشکی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی خەم و پەژارەی خۆی دەربڕی کە "بە هۆکاری جەستەیی" ناتوانێ "وەک پێویست بەشداری شۆڕشی بەحەقی و بزوتنەوە و نارەزایەتییەکانی گەلانی ئێران بێت دەشڵێت: "من لە به‌‌‌ره‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی ئێرانم و براکه‌‌‌م گوێ بە دەنگی گەلی ئێران نادات و بە هەڵە دەنگی بەکرێگیراوان و که‌‌‌سه‌‌‌کانی ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری، بە دەنگی گەلانی ئێران دەزانێت وهه‌‌‌نگاوه‌‌‌کانی له‌‌‌ خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئێران دا نیه‌‌‌.
ناوبراو ڕایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ : لەماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا زۆرێک لە دایکان خەمبار بوون، به‌‌‌هۆی له‌‌‌ده‌‌‌ست دان و ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌دانی ڕۆڵه‌‌‌کانیانه‌‌‌وه. له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی نامه‌‌‌که‌‌‌ی دا هاتوه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و هه‌‌‌میشه‌‌‌ خه‌‌‌می له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئێران و به‌‌‌تایبه‌‌‌تیش ژنانی ئێران خواردوه‌‌‌ و هیوای ده‌‌‌ربڕی کە خەباتی گەل بۆ گەیشتن بە ئازادی و دێموکراسی لە زووترین کاتدا سەرکەوێ.
له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی نامەیەدا کە له‌‌‌ لایه‌‌‌ن مەحمود مورادخانی کوڕی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی: وەک ئەرکی ئینسانی خۆم، ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر دەنگی خەڵکم هێنایە گوێی عەلی خامنەیی برام، بەڵام دوای ئەوەی بینیم هیچ به‌‌‌ په‌‌‌رۆش نیه‌‌‌ و گوێ له‌‌‌ داواکانم ناگرێ و درێژە بە شێوازی خومەینی دەدات بۆ سەرکوتکردن و کوشتنی خەڵکی بێتاوان، من پەیوەندیم لەگەڵیدا پچڕاندوه‌‌‌.
ناوبراو وێڕای پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکوومەت، بۆ سپای پاسدارانی نووسی: پێویستە پاسەوانان و بەکرێگیراوانی عەلی خامنەیی بە زووترین کات چەکەکانیان دابنێن و پێش ئەوەی درەنگ بێت بچنە نێو خەڵکەوە. بەدری خامنە ای وتی ،کاتێک کچەکەی من بە توندوتیژی دەست بەسەر دەکرێت، ئەوە ڕوونە کە هەزار جار زیاتر توندوتیژی بەرامبەر کوڕ و کچە ستەملێکراوەکانی دیکە دەکەن.
لێدوانەکانی بەدری خامنەیی لە سۆشیال میدیا کاردانەوەی لێکەوتەوە.


1 ساڵ و 11 مانگ و 13 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خوشکی ئاخوند خامنه‌یی: براکەم گوێ بە دەنگی خەڵک نادات و لە

خوشکی ئاخوند خامنه‌یی: براکەم گوێ بە دەنگی خەڵک نادات و لە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران