یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دەزگای قەزایی ڕژیم لەسێدارەدانی موحسین شێکاری یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییه‌ی ڕاگەیاند

دەزگای قەزایی ڕژیم لەسێدارەدانی موحسین شێکاری یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییه‌ی ڕاگەیاند

له‌‌‌ کاتێک دا که‌‌‌ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی و ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان دژ به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ئاخوندان به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌، ده‌‌‌زگایی قه‌‌‌زایی ڕژیم هه‌‌‌واڵی لەسێدارەدانی موحسین شێکاری یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی به‌‌‌ ڕه‌‌‌سمی ڕاگەیاند. ئەمە یەکەم حوکمی ئاشکرای ئێعدامە کە لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی خه‌‌‌ڵک دژ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی له‌‌‌لایه‌‌‌ن خۆیانه‌‌‌وه‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یاندراوه‌‌‌.
ده‌‌‌‌‌زگایی دادوه‌‌‌ری ڕژیم دوای ڕەتکردنەوەی تانەدان و ڕەزامەندی دادگای باڵا، حوکمی لەسێدارەدانی موحسین شێکاری تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی مەسعوود، به‌‌‌ بیانووی پەیوەندی بە تۆمەتی موحاره‌‌‌به‌‌‌وه‌‌‌ ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی لە سێدارە دراوە. ده‌‌‌زگای دادوه‌‌‌ری ڕژیم باس لەوە دەکات کە موحسین شێکاری "لە ٣ی مانگی ڕه‌‌‌زبه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ لە ناوچەی سەتارخانی تاران لە کاتی داخستنی شەقامه‌‌‌کان بە چەقۆیەک لە دەستیدا ده‌‌‌سگیرکراوه‌‌‌، که‌‌‌ ناوبراو هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ی کوشتنی له‌‌‌ هێزه‌‌‌ نیزامیه‌‌‌کان کردوه‌‌‌. هەروەها تۆمەتبار کراوە بە "بریندارکردنی" بەسیجێک بە چەقۆ.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدانەی لەسێدارەدانی موحسین شێکاری کرد و خوازیاری هەنگاوی خێرای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران بوو.
مەحمود عامری-موقەدەم، بەڕێوەبەری ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ، وتی: لەسێدارەدانی موحسین شێکاری دوای دادگاییکردنێکی بەپەلە و نادادپەروەرانە و بەبێ پارێزەر ڕوویداوه‌‌‌. ناوبراوه ڕایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستبەجێ و بە توندی کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بەم لەسێدارەدانه‌‌‌. ئەم تاوانە دەبێت لێکەوتەی وه‌‌‌های هه‌‌‌بێ که‌‌‌ حکومەت نه‌‌‌توانێ ئێعدامی له‌‌‌و شێوه‌‌‌ ئه‌‌‌نجام بدا و ڕێگری لە لەسێدارەدانی زیاتر بکات. ناوبراو ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ : ئەگەر لەسێدارەدانی موحسین شێکاری لێکەوتەی جددی بۆ حکومەت نەبێت، ئەوا ڕووبەڕووی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی خۆپیشاندەران دەبینەوە.


1 ساڵ و 11 مانگ و 15 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەزگای قەزایی ڕژیم لەسێدارەدانی موحسین شێکاری یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییه‌ی ڕاگەیاند

دەزگای قەزایی ڕژیم لەسێدارەدانی موحسین شێکاری یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییه‌ی ڕاگەیاند

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران