هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی دیسامبر رۆژی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی دیسامبر رۆژی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ

خەڵکی تێکۆشەر و قارمانی کوردستان و ئێران!
ناوەندە جیهانیەکانی پارێزەری و مافی مرۆڤ!
10ی دیسامبر رۆژی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە. لە کاتێکدا یادی 10ی دیسامبر دەکەینەوە، گەلانی قارەمانی ئێران و بەتایبەت گەلی کوردی تێکۆشەر، 85 رۆژە لە ڕاپەڕین و تێکۆشانی خوێناویدایە بۆ دابین کردنی ئازادی و جێگیرکردنی مافی مرۆڤ. لە دوای شەهیدکرانی ژینا ئەمینی، شۆڕش و ڕاپەڕینی جەماوەریی لە بەرانبەر دەسەڵاتی دژی ئینسانی و دیکتاتۆری ئاخوندەکان و بۆ کۆتایی هێنان بە پێشیلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ، هەڵاواردن و جیاوازی دانانی سیاسی، نەتەوەیی، مەزهەبی و ڕەگەزی، بە شێوەیەکی بەرین دەستی پێکرد .
85 رۆژە دەسەڵاتی ئێران بە پێشێلکاریە سامناک و دڕندانەکانی هەموو سنوورەکانی جینایەتی تێپەراندوەو رۆژانە لە شەقامەکاندا کورد و ئێرانیەکان دەداتە بەر دەستڕێژ و شەهید و برینداریان دەکات. هێزە سەرکوتگەرەکانی ئەو دەسەڵاتە دەستیان کردوە بە راوەدوونانی راپەریوان و خەڵکی بێزار لە حکومەتی ئاخوندان.
بەپێی سەرچاوەکان زیاتر لە 600 کەس لە راپەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە شەهید و سەدان کەسی دیکە بریندار کراون. ئەو هەواڵ و راپۆرتانەی لە چاڵەڕەشەکانی رژیمی ئاخوندیەوە بڵاو دەکرێنەوە باس لەوە دەکەن، لە زیندانەکانی ئەو رژیمەدا چەندین جۆری شکەنجەی جسمی و رۆحی لەوانەی دەستدرێژی بۆسەر ئەو کەسانەی لە رووداوەکانی نزیک بە 3 مانگی رابردوودا گیراون بە کاردەهێندرێ و رۆژانە ناونیشانی ئەو شەهیدانە بڵاو دەکرێتەوە کە لە ژێر شکەنجەی تاقەتپڕوکێنی هێزەکانی رژیم گیانیان بەخت دەکەن. ئەوە لە کاتێکدایە دادگاکانی رژیم بەردەوام حوکمی ئێعدام و زیندانی درێژماوەی بەسەر بەشێک لە گیراواندا دەسەپێنێ.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران 13ی سەرماوەز رایگەیاند ئاماری ئێعدام لە ساڵی 2022ی زایینی دا 500 کەسی تێپەراندووەو چاوەڕێ دەکرێ حوکمی ئێعدامی ناڕەوای ژمارەیەکی زیاتر تا کۆتایی ساڵ جێ بە جێ بکرێ.
بەپێی بەڵگەکانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، رژیمی ئێران بەپێچەوانەی خاڵ و بڕگەکانی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، مافی دانیشتوانی ئێران پێشێل دەکات.
هەر بۆیە پێویستە فشارێکی جیهانی لەسەر رژیمی ئاخوندی دروست بکرێ بۆ ئەوەی ئەو دەسەڵاتە پێملی بڕیاری شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بێ و هاوکاری لەگەڵ کومیتەی دۆزینەوەی راستیەکاندا بکات. هاوکات پێویستە دەرکردنی رژیمی ئاخوندی لە کومیسیۆنی پێگەی ئافرەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خێراتر بکرێ و هەروەها ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ووڵاتانی داکۆکیکار لە ماف و ئازدیەکانی مرۆڤ، فشارەکانیان بۆ سەر دەسەڵاتی دواکەوتووی ئاخوندی زیاتر بکەن و لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا زیاتر گۆشەگیری بکەن.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران داوا لە وەڵاتانی رۆژئاوایی و بەگشتی وەڵاتانی دیموکراتیک و پارێزەری مافی مرۆڤ دەکا، سەفارەت و نوێنەرایەتیەکانی رژیمی ئاخوندی لە وەڵاتەکانیان دابخەن و پشتیوانی شۆرشی گەلانی وەزاڵەهاتووی ئێران بکەن ئەو شۆرشە بە فەرمی بناسن.
سەرکەوێ شۆرشی ژینا
بروخێ دەسەڵاتی دیکتاتۆر و دژە مرۆڤی ئاخوندی

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی


1 ساڵ و 11 مانگ و 13 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی دیسامبر رۆژی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی 10ی دیسامبر رۆژی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران