هه‌ینی 

27 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەێندراوی سازمانی خەبات لە پێوەند شەپۆلی نوێی حوکمی ئێعدام لە ئێران

راگەێندراوی سازمانی خەبات لە پێوەند شەپۆلی نوێی حوکمی ئێعدام لە ئێران
کومیته‌ی ناوه‌ندی

جەماوەری خۆراگری کوردستان و ئێران!

ناوەند و رێکخراوە جیهانیەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ!

رۆژی پێنج شەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠ ١ ی هه‌‌‌تاوی، رژیمی ئاخوندی ئێعدامی موحسین شکاری یەکێک لە گیراوەکانی شۆرشی ژینا کە لەلایەن دەزگای جینایەتکاری قەزایی ئەو دەسەڵاتەوە حوکمی نارەوای "محاربە"ی بەسەردا سەپابوو، راگەیاند.

راگەیاندنی هەواڵی ئێعدامی بەپەلەی موحسین شکاری هەر زوو لە هەموو ناوەندە میدیاییەکانی جیهان بڵاو کرایەوەو کاردانەوەی زۆری حکومەت و ناوەندەکانی پارێزەری جیهانی مافی مرۆڤی  بەدوای خۆیدا هێنا.

ئێعدامی ئەو لاوە شۆرشگێڕە ئێرانیە لە کاتێکدایە کە زانیاریەکان ئەوە دەگەێنن کە بەپێی فەرمانی خامنەیی خوێنڕێژ، دادگاکانی رژیم حوکمی نارەوای ئێعدام و زیندانی درێژماوە بۆ گیراوان دەردەکەن و دوور نیە لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی نوێی ئێعدامی کچان و کوڕانی ئێرانی لەلایەن دەزگای سەرکوتگەری قەزایی دەسەڵاتی ئاخوندانەوە جێبەجێ بکرێ.

هاوکات لەگەڵ ئەو جینایەت و تاوانەی دەزگای قەزایی رژیمی ئاخوندی، رۆژانە شاهیدی شەهید کرانی ژمارەیەکی بەچاو لە لاوانی خۆراگرین لە ژێر شکەنجەی ناوەندە ئەمنیەتیە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێرانین.

هەر بۆیە داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەڵاتانی دێمۆکراتیک و داشداری مافەکانی مرۆڤ، رێکخراو و ناوەندەکانی چاودێر و پارێزەری مرۆڤ دەکەین کە پێش بە تاوانکاریەکانی رژیمی دیکتاتۆر و سەرکوتگەری ئاخوندی لە کوردستان و ئێران بگرن و رێگە نەدەن لەوە زیاتر  کوڕان و کچانی وەڵاتەکەمان خوێنیان بڕێژرێ.

مەرگ و نەمان بۆ رژیمی دژە مرۆڤە ئاخوندی

سەرکەوێ خەباتی ئازادیخوازی گەلانی  ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کومیتەی ناوەندی


1 ساڵ و 10 مانگ و 8 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەێندراوی سازمانی خەبات لە پێوەند شەپۆلی نوێی حوکمی ئێعدام لە ئێران

راگەێندراوی سازمانی خەبات لە پێوەند شەپۆلی نوێی حوکمی ئێعدام لە ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران