خەباتمێدیا: ڕۆژی پێنجشمەممە ۱·ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ی هەتاوی ۸۴ ڕۆژ بەسەر ڕاپەڕینە گشتییەکان لە کوردستان و ئێران تێدەپڕێ. لەم ڕۆژەدا حکومەتی دژەمرۆڤی ئاخوندی ئێران بە خانەوادەی موحسین شکاری ڕاگەیاند کە ناوبراو لە سێدارە دراوە. موحسین شکاری تەمەن ۲۳ ساڵ بە تۆمەتی موحاربە بەرەبەیانی پێنجشەممه ۱·ی سەڕماوەز لە سێدارە درا. ئەمە یەکەم سزای سێدارەی دەسبەسرکراوانی ڕاپەڕینەکانی ئەم ماوەیە بوو کە لەلایەن حکومەتەوه جێبەجی کرا. بۆیە کاردانەوەی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتی لێی کەوتەوە. چەندین ڕۆژنامەی جیهان وەک ئیندی پێندێنت, میرۆر, سکای نیوز, بی بی سی, ئەعەرەبییە, سی ئێن ئین و چەند ڕۆژنانەی دیکە ئەم هەواڵەیان وەک تیتری یەکەم دانا. وەزارەتی دەرەوەی نۆرویژ وتی ئێمە لەهەر حاڵێکدا سزای مەرگ و لەسێدارەکان مەحکووم دەکەین و داواکارین حکومەتی ئێران دەستبەجێ سزاکان ڕابگرێت. ئانالێنا بایربۆک, وەزیری دەرەوەی ئەڵمان لە توییتێکدا نووسی: بەهەموو پێوەرێک حکومەتی ئێران دژی مرۆڤایەتییە, موحسین شکاری تەنیا لەبەر ناڕەزایەتی دەربڕین لە سیستەمی گەندەڵی حکومەت لە دادگایەکی بێ بنەما و پرەنسیپ محاکمە و لەسیدارە درا, بەڵام هەڕەشەی کوشتن و سێدارە ناتوانێت پێش بە هەستی ئازادیخوازی بگرێت.
پینا پیچرنۆ, جێگری بەڕێوەبەری پارلمانی ئەورووپا لە توییتێکدا نووسی: موحسین شکاری لاوێکی دەسبەسەر کراو لە بزوتنەوەی ئێران لەسێدارە درا, خەڵکانی ئێران دەبێ بزانن ئێمە لە بەرەی ئەوان و ئازادین.
لورێنا دلگادۆ ڤاراس، نوێنەرى پەرلەمانى سوید لەسەر لەسێدارەدانى موحسین شکارى وتی:
سەرقاڵ مەبن لەسەر بابەتی بەلاڕێدابەرى گەشتى ئیرشاد, دیکتاتۆرى ئێران ئەمڕۆ موحسین شکارى لەسێدارە دا. زۆرێک چاوەڕوانى جێبەجێکردنى حوکمى ئیعدامەکەیانن, زۆرێکیش پێشتر ئیعدام کراون. پێویستمان بە گۆڕینى سیستەمە.
جۆزف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتە دەرەکییەکانى یەکیەتى ئەوروپا لەسەر لەسێدارەدانى موحسین شکارى وتی: بە لەسێدارەدانى موحسین شکارى یەکەمین کەس لە بوارى ڕاپەڕینەکانى ئێران تووشى شۆک و تۆقین بووم. ئێمە لە دانیشتنى وەزیرەکانى یەکیەتى ئەرووپا لەمەڕ ئێران گفتوگۆ دەکەین. بەدواداچوون لەسەر خۆپێشاندانەکان و پێداگرى لەسەر لەبەرچاوگرتنی مافى بنەڕەتى خەڵک دەکەینەوە.
ژان ئاسلبۆرن ـ وەزیرى دەرەوەى لۆکزامۆبۆرگ لەسەر لەسێدارەدانى موحسین شکارى وتی:
لەسێدارەدانى ئەمرۆى موحسین شکاری، توندبوونى سەرکوتى وەحشیانەى دەسەڵاتی ئاخوندییە دژى ژنان و پیاوانى بوێر کە بۆ مافی بنەڕەتى خۆیان خۆپێشاندان دەکەن.
ئێمە لە تەنیشت خەڵکى ئێران لە خەبات بۆ ئازادى وەستاوینەتەوە.