خەباتمێدیا: دادگای تایبەتی ڕۆحانیەت, سزای ۱µ ساڵ بەندکرانی بۆ سەر فەریدە مورادخانی, کچی بەدری خامنەیی و خۆشکەزای عەلی خامنەیی دەر کرد, کە ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوە کرا بە سێ ساڵ.
محەممد حوسەین ئاقاسی, پارێزەری خاتوو مورادخانی لە توییتێکدا نووسی: ۳ ساڵ بەندکران لە دادگای پێداچوونەوە بو ناوبراو پشتڕاست کرایەوە. ئاقاسی هەروەها وتی لە دادگای تایبەت بە ڕۆحانیەت دۆسیەی ناوبراو تاوتوێ کراوە کە ئەم دادگایە بەبۆنەی ئەوەی خاتوو مورادخانی ڕۆحانی نییە شایستەی ئەو بابەتە نییە. پارێزەری ناوبراو لەدرێژەدا وتی بەبۆنەی ئەوەی کە خۆشی ڕۆحانی نییە, دادگا پارێزەر بوونی ئەوی قبووڵ نەکردووە.
فەریدە مورادخانی, چالاکی مافی مرۆڤ و موخالفی حکومەتی ئاخوندییە. چەند ڕۆژ پێش ئێستا بەدری خامنەیی دایکی ناوبراو وتی کە دژ بە سیاسەتەکانی براکەیەتی و براکەی لەجیاتی ئەوەی دەنگی خەڵک ببیستێ تەنیا گوێ لە سەرکوتکەرە بەکرێگیراوەکانی دەوریەتی.