دەوڵەتی ئاڵمان داوای لە روسیە رژیمی ئێران کرد
کە بە کەڵک وەرگرتن لە تواناکانیان بەر بە توندوتیژی لە حەلەب بگرن بۆ ئەوەی زوو هاوکاریەکان بگاتە خەڵکی ئەو شارە.
ئەشتفن زایبرت وتەبێژی حکومەتی ئاڵمان کە بۆ چاپەمەنیەکان لێدوانی دەدا گوتی: روسیە و ئێران وەک پشتیوانانی بەشار ئەسەد لە سوریە کاریگەری زۆریان هەیە بۆیە دەبێ تواناکانیان بۆ کۆتایی هێنان بە خوێنرێژی لەو وەڵاتە بەکار بێنن.
نابراو تەئکیدی لەوە کردوە کە ئامانجی سەرەکی ئاڵمان دەستپێکردنی ئاشتی و گەیاندنی هاوکاریە بە خەڵکی حەلەب.
مێرکێل: بۆمباران هیچ پاساوێک هەڵناگرێ
ئانگلا مێرکێل سەرۆک وەزیری ئاڵمان داوای لە روسیە کرد کە بە راگرتنی بۆمبارانی حەلەب بەر بە خوێنریشتنی زیاتر لەو شارە بگرێ.
ناوبراو کە رۆژی هەینی 16ی رەزبەر لە کۆبوونەوەی حیزبی دیموکرات مەسیحی لە شاری ماگدبورگ، قسەی دەکرد گوتی ئەوەی لە حەلەب روودەدا تۆقێنەرە.
مێرکێل روو لە روسیە گوتی: هیچ قانونێکی مەدەنی رێگەتان پێ نادا کە بەشێوەی ئامانجار نەخۆشخانەکان بۆمباران بکەن.
خانمی مێرکێل بە ئیشارە بە دەسەڵاتی باڵای روسیە بە سەر بەشار ئەسەد وتی دەبێ بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بدەین ئەو تاوانانەی لە حەلەب روودەدەن، راگرین.