پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆمەڵگەى ئامادە و پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەکان

کۆمەڵگەى ئامادە و پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەکان
ئا: جەخەتوو

رژێمی ئێران لە قەیرانی جۆراوجۆری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی دا چەقیوە، لە بەرامبەردا کۆمەڵگەیەکی ناڕازی و ئامادە بوونی هەیە کە رۆژانە تیایدا بە دەیان ناڕەزایەتی لەلایەن چین و توێژەکانیەوە بەرێوەدچێ.

رژێمی ئێران لە قەیرانی جۆراوجۆری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی دا چەقیوە، لە بەرامبەردا کۆمەڵگەیەکی ناڕازی و ئامادە بوونی هەیە کە رۆژانە تیایدا بە دەیان ناڕەزایەتی لەلایەن چین و توێژەکانیەوە بەرێوەدچێ.

ئەو ناڕەزایەتی و بزوتنانە بەهۆی بوونی هەژاری و ماڵوێرانی لەلایەک و لەلایەکی دیکە لەناڕەزایەتی بە بوونی گەندەڵی و دزی و ناداپەروەریە کە لە ئاکامی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی ویلایەتی فەقیهە سەرچاوە دەگرێ و خەڵکی تووشی دەردو مەینەتی کردوە.

لەم کاتەدا خوێندکاران، موعەلیمان، کاسبکار و کریکاران، دەسفرۆشان و خانەوادەی کوژراوانی شەڕی 8 ساڵەی خومەینی، لەناڕەزایەتی بە وەزعی خراپی مەعیشەتی و زوڵمی رژێمی ئاخوندان لە شار و ناوچە جیاجیاکان لە ئارادایە.

هەلومەرجی خراپی خەڵک بەشێوەیەکە کە کاری کردۆتە سەر بەشێکی هەرەزۆری ئورگانەکانی رژێم، وەک ستافی هێزەکانی ئینتزامی کە بەشێکی تایبەتە لە رژێم و بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی. هەروەها ستافی هێزە هەواییەکانی بنکەی چوارەمی شکاری لە دیزفولیش بە هۆی زەوتکردنی مافەکانیان لەلایەن مۆرەکانی رژێمەوە دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی.

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی کوشتنی کۆڵبەرانی هەژاری کوردستان و کەمتەرخەمی لە خزمەتگوازریەکان لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان رۆژانە شاهیدی ناڕەزایەتی بەرین و بەربڵاوی جەماوەرین. کە ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانانە تا دێ زیاتر و بەرینتر دەبێتەوە.

بێگومان بەردەوامی ئەو وەزعی نیشانەی توورەیی چین و توێژەکانه بە هەژاری و بێکاری و زۆر و ستەمی دەسەڵاتدارانی ئێران.

هاوکات ئەو هەلومەرجە دەرخەری ئەوەیە کە جەماوەر بێزار بوون لە دەسەڵاتداریی ئاخوندی، کە لە ماوەی 38 ساڵی رابردوودا هەژاری و بێ چارەیی و دەرد و رەنج دەکێشن وە بەو بڕوایە گەیشتوون کە ئەو دەسەڵاتە هیچ جۆرە چارەسەرێکی وەزعی ئەوانی پێ نیە، کەوایە دەبێ چاوەڕێی ئەوە بکەین کە ناڕەزایەتیەکان بێتە راپەرینێکی جەماوەری، کە ئەم راستیە خودی دەسەڵاتدارانیش بەردەوام باسی لێوەدەکەن.

یەک لەوانەی بەردەوام لەبارەی راپەرینی جەماوەریەوە وریایی دەدا، رەحمانی فەزڵی وەزیری ناخۆی حکومەتی ئاخوند رۆحانیە کە تاوێ نە تاوێ پەیدا دەبێ و ئیشارە بە مەترسیەکانی کێشە و قەیرانەکانی کۆمەڵگە لەوانە هەژاری و بێکاری دەکاو بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی رژێمەکەی ناودەبا.

لە راستیدا ئەو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیانە دەرخەری کۆمەڵگەیەکی بێزار و ئامادەیە کە ئیتر فێڵ و فتوری ئاخوند رۆحانی یان هەر ئاخوندێکی مەکاری دیکە کاری تێ ناکاو ئارامی ناکاتەوە. هەر وەک ئامارەکان نیشان دەدەن تا دێ گردبوونەوەو ناڕەزایەتی جەماوەری پەرەدەستێنی و بەربڵاوتر دەبێ.


8 ساڵ و 1 مانگ و 13 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆمەڵگەى ئامادە و پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەکان

کۆمەڵگەى ئامادە و پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەکان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران