خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی نیویۆرک تایمز لەسەر دوایین راپۆرتی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە شایەتی دانی شایەتحاڵان و بەڵگە پزیشکییەکان، زۆرێک له دهسبهسهرکراوانی ناو زیندانهکانی ڕژیمی ئاخوندی دهسدرێژی جینسی کراوهته سهریان و شکهنجه دراون.
رۆژنامەی نیویورک تایمز لە راپۆرتێکدا لە ژێر ناوی رژیمی ئاخوندی لە دەسدرێژی بۆ سەپاندنی داوێن پاکی کەڵک وەر دەگرێت" ئاماژە بە ئازار و دەسدرێژی بە بەندکراوانی ژن لە بەندینخانەکانی حکومەتی ئاخوندی دەکات.
لەم راپۆرتەدا هاتووە کە حکومەتی ئاخوندی لە کردەوەیەکی چەواشەکارانەدا بە بیانووی نەبوونی حیجاب، ژنان و کچان دەسبەسەر دەکات و پاشان له گرتوخانهکاندا، لهڕێگهی بهکرێگیرا و پاسهوانی زیندانهکاندا دەسدرێژی دەکرێته سهریان.
ئەم رۆژنامە هەواڵ لە دەسدرێژی بو سەر کچێکی قوتابی ١٤ ساڵان دەدات کە لە قوتابخانە لەچکەکەی لە سەری لادەبات و فڕێ ئەدات و بەکرێگیراوانی رژیمی ئاخوندی پاش رەچاو کردنی کامێراکانی قوتابخانە دەیناسنەوە و دەسبەسەری دەکەن. لەم راپۆرتەدا نوییورک تایمز لە زاری "کەمپەینی مافی مروڤی ئێران" وتوویە کە مهعسومه، خەڵکی یەکێک لە گەڕەکە فەقیرەکانی تاران بوه و پاش دهسبهسهرکرانی بههۆی دەسدرێژی جنسیهوه تووشی پچڕانی ئەندامی مێینەیی دەبێ و گیان دەدات. بە پێی ئەم راپۆرتە دایکی ناوبراو پاش ئەوەی بڕیار بۆ ئاشکرا کردنی ئەم جینایەتە دەدات لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی بێسەروشوین دەکرێ.
نیویورک تایمز ئاماژە بە راپۆرتی سی ئێن ئێن دەکات و دەڵێت هەندێک لەو کەسانە کە دەسدرێژی کراوەته سەریان، وتوویانە، که بهکرێگراوانی ڕژیم به گرتنی ڤیدیۆ و وێنه، ههڕهشهیان لێکردون و ڕایان گهیاندوه که پێویسته بێدهنگ بن و له ئهگهری بێدهنگ نهبوونیان وێنه و ڤیدیۆکانیان بڵاو دهکهنهوه.
سی ئێن ئێن توانیویەتی راستی هەواڵی دەسدرێژی ئارمیتا عەبباسی تەمەن ٢٠ ساڵ کە یەک مانگ پاش دەستپێکی راپەڕینەکان دەسبەسەرکرابوو به بهڵگهی سهلمێنهری کهسێک که به ئهو ڕۆژنامهی داوه پشت ڕاست بکاتهوه
له درێژهی ئهمنراپۆرتەدا باس لە نیکا شاکەرەمی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان کراوە کە لە پێش چاوی خەڵک لهچکەکەی ئاگرتێبەرداوە و پاش دەسبەسەرکرانی بەکرێگیراوان شەهیدیان کردووه و بە خانەوادەکهیان رایانگەیاندووە کە کچەکەیان خۆکووژی کردووە.
ئەم رۆژنامەیە نووسیویە: راپەڕینی سەرانسەری لە ئێران بەبونەی داپۆشینی سەر و حیجاب نییە، بەڵکوو ئەم راپەڕینانە بۆ ڕووخانی دەساڵاتێکی گەندەڵ، لاواز، سەرکوتکەر و بێ بەزەییە.
شایانی باسە چاودێری مافی مرۆڤ و رێکخراوی لێبوردنیی نێونەتەوەیی بەشێوەی جیا جیا چەندین هەواڵی دەسدرێژی بەکرێگیراوانی حکومەتی ئاخوندیان بە بەڵگەوە پشڕاست کردووەتەوە.