فەڕانسە و وڵاتانی ناوچەکە لە کۆبوونەوەی دەریای مردوودا داوایان لە عێراق کرد لە ڕژیمی ئێران دوور بکەوێتەوە
دووهەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناوچەکە لە دەریای مردوو لە ئۆردن کۆتایی هات و فەڕانسە و وڵاتانی ناوچەکە داوایان لە عێراق کرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە زۆرانەی کە کاریگەریان لەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە خۆی لە ئێران دوور بخاتەوە.
لەم کۆبوونەوەدا کە بە هاوبەشی عێراق و فەڕانسە ڕێکخرابوو، داوا لە وڵاتانی دراوسێ کرا کە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق نەکەن و ئەم وڵاتە نەکەن بە ناوچەی جێ ناکۆک.
ئه م کۆبوونەوە له درێژه ی کۆبوونه وه که ی ساڵی ڕابردوو له به غدا بۆ پشتیوانی له ئاسایشی عێراق و گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچه که به ڕێوه چوو.
لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم دیدارەدا داکۆکی لە سەرئەوە کرایەوە کە تێپەڕاندنی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان پێویستی بە هاوکاری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
هەروەها لەم کۆبوونەوە دا وەزیری دەرەوەی سعوودیە تەئکیدی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانی لە عێراق کردەوە، بەڵام باسی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕژیمی ئێران نەکرد.
ڕژیمی ئێران و سعوودیە لە ساڵی ڕابردووەوە، بەنێوەندگیری عێراق پێنج کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، بەڵام ئەو کۆبوونەوانە هیچ ئاکامێکیان نەبووە.