دوو ئەندام نوێنەری پاڕلەمانی ئوسترالیا، کەفالەتی سیاسی ١٥ خۆپیشاندەری ئێرانیان گرتە ئەستۆ
کیت وولاهان و ئارۆن ویۆلی، دوو ئەندام پاڕلەمانی ئوسترالیا، لە نامەیەکدا بۆ موحەممەد پوورنەجەف، بەرپرسی کاروباری کونسووڵخانەی ڕژیمی ئێران لە ئوسترالیا، کەفالەتی سیاسی پانزە خۆپیشاندەری زیندانیکراوی ئێرانیان گرتە ئەستۆ.
لە بەیاننامەی فەرمی ئەم دوو ئەندام پەرلەمانەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئوستراڵیا بە توندی دژی سزای لە سێدارەدانی خەڵکی ناڕازی ئێرانە و هەروەها هەڵوێستی ئەم دوو ئەندام پاڕلەمانەی بۆ قبوڵکردنی کەفالەتی سیاسی زیندانیانی ناڕازی لە ئێران بەرز نرخاند.
ناوی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە لەلایەن ئەم دوو نوێنەرەی ئوستڕالیا گرتوویانەتە ئەستۆ بەم شێوەیەن: ڕەزا ڕەسایی، میلاد ئەسەدی، مەعسووم ڕەزەوی، ڕەزا شاکر-زواردەیی، سەعید ئیقباڵی، ئارمان ئیسکۆیی، حسەین کاشانی، ساڵح میرهاشمی، پەیام شێخ مەحبووبی، ئەمیر محەممەد بەختیاری، ئارش ڕەزایی، نیزام حوت، مەنسور حوت، حەمید قەرە حەسەنلوو و محەممەد مێهدی کەرەمی.