خەباتمێدیا: سەرۆکی شورای مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەندامانی لێژنەی ڕاستی هەڵسەنگاندنی لەمەڕ کوشتار و سەرکوتی ناڕازییانی دژبەری ڕژیمی ئاخوندی دیاری کرد.
پێشتر شورای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕاستی هەڵسەنگاندن و دۆزینەوەی حەقیقەتەکان و لێکۆڵینهوه لەمەڕ کوشتار و سەرکوتی ناڕازییانی ڕاپهڕینه جهماوهریهکانی پاش شههید کرانی ژینا "مەهسا ئەمینی" لە کوردستان و ئێران، دژ به ڕژیمی ئاخوندی پهسهند کردبوو. بەپێی ئەم بڕیارنامەیه، پێویسته لهڕێگهی لیژنهیهکی سهربهخۆی سهر به تهوهیهکگرتوهکانهوه، لێکۆڵینەوە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و بهتایبهت لە دەستپێکی ڕۆژی ۲µی خەرمانانەوە لهو ووڵاتهدا بکات.
ئەندامانی ئەم لێژنەیە بریتین لە: سارا حوسەین لە وڵاتی بەنگلادیش, شەهین سەدر عەلی لە وڵاتی پاکستان و ڤیویونا کرستیچویچ لە ئەرجەنتین.
ڕێکخراوەکانی پارێزەی مافی مرۆڤ دەڵێین کە حکومەتی ئاخوندی ئێران بەشیوەی بەربڵاو لە حەوتووەکانی ڕابردوو, دەستی داوەتە کوشتاری ناڕازییانی سڤیل و دەیان هەزار کەسیان ڕاپێچی زیندان و شوێنەنادیارەکان کردووە.
ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە دژکردەوە بەم بڕیارنامەیەدا ڕاپۆرتەکانی ڕەت کردەوە و ڕایگهیاندوه که ئاماده نیه لهگهڵ ئهو لیژنهیهدا کار بکات. ناسر کەنعانی, وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران ڕایگەیاند کە ئەو دەسەڵاتە لەگەڵ لێژنەی ڕاستی هەڵسەنگاندن هاوکاری ناکات. کەنعانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەتایبەت ئەمریکای بە هاندەر لەسەر دۆخی ئێستای ئێران ناوبردوه.