پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئابڵۆقە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران

ئابڵۆقە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران

خەباتمێدیا: وه‌‌‌زارەتی خەزێنەداری ئەمریکا چەندین ئابڵۆقەی نوێی بۆ سه‌‌‌ر سه‌‌‌رانی ڕژیم دیاری کرد. محەممەد جەعفەر مۆنتەزیری دادستانی گشتی ڕژیمی ئاخوندی و ۶ کەسی دیکە لە بەرپرسانی سەرەکی سپا و هێزی بەسیج و هەروەها شەریکەیەکی بەرهەم هێنەری کەرەستەی سەرکوت خرانه‌‌‌ ناو لیستی گه‌‌‌مارۆکانی ئه‌‌‌و ووڵاته‌‌‌وه‌‌‌.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی وه‌‌‌زارەتی خەزێنەداری ئه‌‌‌مریکا کە ڕۆژی چوارشەممە ۳۰ی سەرماوەز بەڵاو کرایەوە, ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامی سه‌‌‌رکوتی دڕندانه‌‌‌ و و ئیعدامی دوو لاوی ناڕازی لە ئێران ده‌‌‌کات و به‌‌‌و بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ بڕیاری نوێی سزاکانی بۆسه‌‌‌ر سه‌‌‌رانی ڕژیم ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نێ.
برایان ئەی نلسۆن, جێگری وەزیری خەزێنەداری لە کاروباری تیرۆریزم لەسەر ئەم ئابلۆقانەیە وتی: به‌‌‌رده‌‌‌وامی
هەرچی زۆرتری سەرکوتی ڕژیمی ئاخوندی دژ بە خەڵکی ئەو وڵاتە کە تەنیا شەڕ بۆ وه‌‌‌ده‌‌‌ستهێنانی مافەکانی خۆیان دەکەن مەحکووم دەکەین. ولایەتەیەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی بەو بڕیارە پێبەندن کە بەرپرسانی ڕژیم له‌‌‌سه‌‌‌ر پیشێلکردنی ماده‌‌‌کانی مرۆڤ وئازادیه‌‌‌ فه‌‌‌ردیه‌‌‌کان مه‌‌‌حکوم بکه‌‌‌ن.
بەپێی ئەم بەیانامەیە ئه‌‌‌م سزا نوێیه‌‌‌ هه‌‌‌ر یه‌‌‌ک له‌‌‌ محەممەد کازمی, فەرماندەی ڕیکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران, عەبباس نیل فروشان, جێگری عەمەلیاتی سپا, محەممەد جەعفەر مونتەزیری, دادستانی گشتی دەسەڵات, موسلیم موعین, سەرۆکی بەشی سایبری هێزی بەسیج, حوسەین مەعروفی, جیگری هائاهەنگی بەسیج, حەسەن حەسەنزادە, فەرماندەی سپای تاران, سادیق حوسەینی, فەرماندەی بەیتولمۆقەدەسی سپا لە پارێزگای سنە و شەریکەی "ئیمن سەنعەتی زەمان ئەفرا" کە ئامرازی سەرکوتی بۆ هێزە سەرکوتکەرەکان دابین دەکرد، دەگرێتەوە.
هەر لەم پەیوەندییەدا وه‌‌‌زارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتگیری خۆی لە خەڵکی ئێران لە بەرانبەر به‌‌‌ سەرکوتی دڕندانەی ڕژیمی ئاخوندی دژ بە ناڕازییان و سەپاندنی سزای نادادپەروەرانە بۆ سەریان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کەسانە مافی ڕۆیشتن بۆ ئەمریکایان نییە و دەست بەسەر دارایی و سروەت و سامانەکانیان دا دەگیردرێت.


1 ساڵ و 10 مانگ و 30 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئابڵۆقە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران

ئابڵۆقە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران