شەوی پێنج شەممە 15ی ڕەزبەری 1395، یەکێک لە مۆرە بەرچاوەکانی رژێم بە ناوی ئەحمەدی تەوەکولی بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیونی رژێمدا کردو سەبارەت بە زۆر پرسی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەتایبەت گەندەڵی و فەساد قسەی کرد.
شەوی پێنج شەممە 15ی ڕەزبەری 1395، یەکێک لە مۆرە بەرچاوەکانی رژێم بە ناوی ئەحمەدی تەوەکولی بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیونی رژێمدا کردو سەبارەت بە زۆر پرسی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەتایبەت گەندەڵی و فەساد قسەی کرد.
ناوبراو لە بەشێکی قسەکانیدا ئیشارەی بەوەدا کە هیچ مەترسیەک بە قەد گەندەڵی داهاتووی حکومەتی ئێران ناخاتە مەترسیەوە. هەروەها لە درێژەی قسەکانی گوتی: ئەگەر بەرنگاری گەندەڵی نەبینەوە بەدڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی دەروخێ.
ناوبراو چوار دەورە نوێنەری مەجلیسی رژێم بووەو ماوەیەک سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی مەجلیسی لە ئەستۆ بووەو ئێستا سەرۆکی هەیئەتی بەرێوەبەری رێکخراوی چاودێری شەفافیەت و دادپەروەری رژێمە.
رژێمی ئێران یەکێک لە گەندەڵترین رژێمەکانی جیهانە
کەسە گەندەڵەکان بڕیار بەدەستن!
سەرۆکی پێشووی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی رژێم دەڵێ لە ئێستادا ئێران لە قۆناغی "سیستەمی گەندەلی" دایە، ناوبراو بەو شێوە قسەکەی شیی دەکاتەوە کە کاتێ ئەو دەزگایانەی بەرپرسن لە پاراستنی سیستەم خۆیان گیرۆدەی گەندەڵی بن، ئەوە سەرەتایەکە بۆ بوون بە سیستەمی گەندەڵ.
ناوبراو لە درێژەدا گوتی: فەساد هەموو شتێک لەناو دەبا، وەبەرهێنان لە ناو دەبا، سەرمایەگوزاری دوادەخا، تێچووی سەرمایەگوزاری بەرز دەکاتەوە، هەلی کار کەم دەبێ و بێکاری پەرە دەستێنی، ماوەی ن٠Šوان چینەکان زیاتر دەکا، دەبێتە هۆی گۆرینی هەڵسوکەوت و ئەخلاق، زیان بە نەریتە کۆمەڵایەتیەکان دەگەیەنێ و وەک مۆریانە هەموو دەزگاکانی نیزام تێکدەدا.
ئەو مۆرەی رژێم لەبەشێکی قسەکانی تیشکی خستەسەر ئەوەی کە یەکێک لە هۆکانی پێشکەوتنی گەندەڵی لە سیستەم کە رژێم٠Šش گیرۆدەی بووە ئەوەیە کە کەسی گەندەڵ بڕیاربەدەستە.
لەبارەی بەرێوەبەرانی حکومەتی و موچە و داهاتە نائاساییەکانیان کە ماوەیەکە بۆتە هۆیەک بۆ تەسویە حیسابی باندی، ناوبراو دەڵێ بۆ بەرنگاری گەندەڵی رێگەی کاریگەر هەیە کە هەندێ لە وەڵاتان کاریان پێ کردوە و بە رێژەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوون تیایدا. کە بە رای ئەو یەکێک لەو رێگانە دامەزرانی ناوەندێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە ئەو ناوەندە لە کەسانی دەس پاک پێک بێت کە لێبراوانە لە بەرامبەر گەندەڵکاراندا بوەستێتەوە.
لە حاڵێکدا ئەو مۆرەی رژێم وەها پێشنیارێک دەدا کە رژێمی ئێران ساڵی 1380 ناوەندێکی بەو مەبەستە لە ژێر ناوی " ناوەندی هەماهەنگی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ گەندەڵی ئابووری" دامەزراندوە کە ماوەیەک لەلایەن پاسدار محەمەد رەزا رەحیمی جێگری ئەحمەدی نژادەوە سەرۆکایەتی دەکرا. پاسدار رەحیمی لە دوای تەواو بوونی سەرۆکایەتی ئەحمەدی نژاد تاوانی دزی و بەرتیل و کۆکردنەوەی پووڵ لە رێگەی نامەشروع و چەندین دۆسیەی گەندەڵی دیکەی لێ ئاشکرا بوو.
بۆچی لە رژێمی ئێراندا گەندەڵی چارەسەری نیە؟
زۆرێک لە کارناسان لەو باوەڕەدان کە یەکێک لە ریشەکانی گەندەڵی لە رژێمی ئێران لەلایەن ناوەند گەلی سەربازی، مەزهەبی و ناوەندەکانی تایبەت بە رێبەری رژێمدایە کە بەشێکی زۆری ئابووری وەڵاتیان پاوان کردوەو هیچ چاودێریێکیان بەسەرەوە نیە.
سپای پاسداران کە لە دوای کۆتایی شەڕی 8 ساڵەی خومەینی رووی کردە چالاکی ئابووری سەرەتا بەناوی نۆژەن کردنەوەی وێرانەکانەوە دەستی پێ کرد بەڵام ئێستا دەستی گرتووە بەسەر زۆربەی ناوەندە چالاکە ئابووریەکانداو کەسیش توانای لێپرسینەوەی لەگەڵی نیە.
ئەحمەدی تەوەکولی سەبارەت بە چالاکی ئابووری ناوەندە سەربازیەکانی رژێم وتی: ئێمە دەبێ سپاس هێزە سەربازیەکان بکەین کە بەشداری نۆژەن کردنەوەی ناوچەکانیان کرد، بەڵام چاوەڕێی ئەوەمان نەدەکرد کەسابەت بکەن و ببنە رەقیبی خەڵک.
پاسدار مەحمودی ئەحمەدی نژاد حکومەتەکەی خۆی بە خاوێنترین حکومەتی مێژووی ئێرانە، بەڵام ژمارەیەک لە ئەندامانی حکومەتەکەی ئاخوند رۆحانی دەڵێن حکومەتی پێشوو پەرەپێدەری گەورەترین گەندەڵی ماڵی بووە.
پاسدار مەحمودی سادقی نوێنەری تاران لە مەجلیسی رژێم لە دانیشتنێکی مەجلیسدا وتی: حوکمێکی 12 هەزار ملیارد تمەنی دژ بە ئەحمەدی نژاد و 48 هەزار ملیارد تەمنی دژ بە حکومەتی پێشوو لە دیوانی ژمێریاری بوونی هەیە و داوای کرد ئەو حوکمە بەرێوەبچێ.
بەپێی راپۆرتێکی هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا، مەسعودی پزیشکیان جێگری سەرۆکی مەجلیسی رژێم رۆژی هەینی 16ی ڕەزبەر بەڵێنی دا کە بەدواداچوون بۆ مەسەلەی حوکمی دیوانی ژمێریاری دژ بە ئەحمەدی نژاد بکات و ئەگەر ئەو حوکمە پشت راست کرایەوە دەبێ کاری پێ بکرێ.
هەر چەند ئەم راپۆرتە قسانە دەکەونە خانەی شەڕی تاقمەکانی دەسەڵات، بەڵام وەک دەبینین لەم شەڕەدا زۆرجار بۆ لێدانی یەکتر زۆر راستی دەخەنەروو کە جێگەی سەرنجە. بێ گوومان گەندەڵی لە رژێمی ئاخوندی دا لەباری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ریشەی داکوتاوەو بە هۆی ئەو هەموو تاڵان برۆیەی سەرانی ئەو رژێمە دەیکەن خەڵکی ئێران تووشی دەیان کێشەی گەورە بوونەوەو هەژاری و برسیەتی تەنگی پێ هەلچنیون.
بیگوومان هەر وەک ئەحمەدی تەوەکولی ئیشارەی پێ داوە ئەو گەندەڵیەی لە رژێمی ئێران بوونی هەیە لە داهاتوویەکی نزیک دا سەری دەخواو دەیروخێنێ.