خەباتمێدیا: پەرلەمانی هولەند لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە خوازیاری ئەوەیە سپای پاسداران لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بە تیرۆریست بناسێندرێت و داوای لە حکوومەتی هولەند کرد کە پشتیوانی لەو هەڵوێستە بکات.
ئەم نوێنەرانە بە هوکارەکانی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا و چەندین هوکاری دیکە ئەم داواکارییەیان کردووە.
ئەم داواکارییەی پەرلەمانی هولەند لە کاتدایە کە پارلەمانی ئەڵمان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز کۆبوونەوەیەکی دیکەی لەسەر تەوەری پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئێران ئەنجامدا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم پارلەمانە خوازیاری ئەوە بوون کە سپای ترۆریستی پاسداران و ئەندامانی پارلەمان و بەرپرسانی دەزگای قەزایی ڕژیمی ئاخوندی بخرێنە ناو لیستی گەمارۆ و تیرۆر.
نوێنەرانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە کۆبوونەوەی پارلەمانی ئاڵمان بە ئاماژەدان بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەبارەت بە "سیاسەتی دەرەوەی فێمینیستی ڕەخنەیان لە ناتەواوی ڕێوشوێنەکانی دژ بە ڕژیمی ئاخوندی گرت، کە یەک لەوانەش نەخستنە ناوی سپای پاسدارانی بۆ لیستی گرووپە ترۆریستییەکان بوو.
هه ڕوه ها مانگێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پارلەمانی ئورووپا، وێڕای پشتیوانی له ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلانی ئێران، خوازیاری ئەوە بوون که تەواوی سپای ترۆریستی پاسداران بخرێته نێو لیستی ڕێکخراوه تێرۆریستییەکان و خوازیاری داخستنی کونسوولخانەکانی ڕژیمی ئێران لە خاکی یەکێتی ئەوروپا بوون.
چاڕلی وایمرز، ئەندامی پارلەمانی ئورووپا لە سوئێد وتی: ئێمە ماوەیەکی زۆرە لە خەوداین. ناڕازییانی ئێران داوای تەڵاق دەکەن نەک ڕاوێژکاری هاوسەرگیری لەگەڵ ڕێژیمی ئاخوندی، پێویستە سوپای پاسداران بخەینە ناو لیستی تاقمە تیرۆریستییەکان و دیپلۆماتکارانی ڕژیمیش لەوڵاتەکانمان دەربکەین.