پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هاینی ساڵی نوێ زایینی

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هاینی ساڵی نوێ زایینی

هاونیشتمانیانی مەسیحی لە کوردستان و ئێران!
خاوەن باوەڕانی ئایینی مەسیح لە سەرانسەری جیهان!
بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح(علیەالسلام) و ساڵی نوی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و تێکڕای هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە خاوەن باوەڕانی ئایینی مەسیح لە ئێران،کوردستان و سەرانسەری جیهان پێشکەش دەکەم.
لە کاتێکدا یادی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا (علیە السلام) بەرز ڕادەگرین کە گەلانی ئێران و تێکڕای خاوەن باوەڕن بە ئایینە جیاجیاکان و ئایینی مەسیح لە ئێران و کوردستان دا، لە ژێر قورس ترین ستەم و بێدادی دەسەڵاتی ئاخوندی دەچەوسێنەوە.
بە ئامانجی ڕوخاندنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری و کۆتایی هێنان بەو جینایەت و چەوسانەوە،جەماوەری ستەملێکراو لە کوردستان و سەرانسەری ئێران لە ڕاپەڕین و مانگرتندان و ماوەی ١٠ ٠  سەد ڕۆژە شۆڕشێکی بە شکۆ و ڕەوا بەردەوامە.
بەرخودان و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی (شۆڕشی ژینا)، لە مێژووی سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە ستەم و جینایەتکاریی لە نەوعی خۆیدا کەم وێنە بووە، کە بە داخەوە تائێستا زیاتر لە ٦٠ ٠  کەس لە تێکۆشەران و خەباتکارانی کوردستان و ئێران تێیدا شەهید کراون و هەزاران کەس لە زیندان و چاڵە ڕەشەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی دا، لە ژێر شکەنجەدان و ئازار دەدرێن.
هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
ئاشکرایە ئاخوندانی دەسەڵاتدار و دیکتاتۆر لە ئێراندا، هەموو هەوڵێک دەدەن کۆتایی بە ڕاپەڕین و شۆڕشی گەلانی وەزاڵە هاتووی ئێران بێنن، بەڵام نەک نەیانتوانیوە کە بەو ئامانجەیان بگەن، بەڵکو بە هۆی سەرکوت و چەوسانەوەی زیاترو شەهید کردنی کچان و کوڕانی قارەمان، جەماوەر بەهێزو یەکگرتووتر لە بەرانبەر سەرکوتگەران دەوێستێتەوە و بۆ ڕوخانی ئەو دەسەڵاتە دواکەوتو و دژی ئینسانیە شێلگیرو تێکۆشەرتر دەبن.
لە یادی لە دایک بوونی عیسا مەسیح و، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ‌ ٢٠ ٢٣ی زایینی، سەره‌‌‌خۆشی لە خانەوادەی شەهیدانی ڕاپەڕینی سەد ڕۆژی ڕابردوو دەکەم و دڵنیام دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی لە ناو دەچێ‌ و هاونیشتمانیانی مەسیحی لەکوردستان و ئێران لە گەڵ تێکڕای جەماوەری ئێران و کوردستان بە ئازادی شاد دەبن و بە ئاوات و ئامانجەکانیان دەگەن.
بڕوخێ‌ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سەرکەوێ‌ شۆڕشی ڕەوای گەلانی ئێران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی ‌ بابەشێخ حوسەینی
۲٤ی دیسامبری ۲۰۲۲
۳ی بەفرانباری ۱٤۰۱کۆچی خۆری


1 ساڵ و 10 مانگ و 26 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هاینی ساڵی نوێ زایینی

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هاینی ساڵی نوێ زایینی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران