پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

به‌رده‌وامی مانگرتنی کرێکارانی پترۆکیمیایی لە ئابادان

به‌رده‌وامی مانگرتنی کرێکارانی پترۆکیمیایی لە ئابادان
خه‌باتمیدیا

خه‌‌‌باتمیدیا: ئەنجوومەنی ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی نەوت، ڕایایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ مانگرتنی گشتی کرێکیارانی پیترۆکیمیای ئابه‌‌‌دان درێژه‌‌‌ی هه‌‌‌یه‌‌‌. شایه‌‌‌نی باسه‌‌‌ مانگرتنی گشتی کرێکارانی پیترۆکیمیای ئابه‌‌‌دان دوێنێ یەکشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠ ١ی هەتاوی وه‌‌‌ک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو ژینگە ئەمنییەی کە لە شوێنی کارەکەیاندا دروست بووە و نامەی هەڕەشەئامێز بۆ کرێکارانی ناڕازی کە لە کۆبوونەوەکانی پێشوودا ئامادە بوون، مانگرتنیان ڕاگه‌‌‌یاند و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش کرێکارانی دیکەی به‌‌‌شه‌‌‌کانی ئەم پاڵاوگەیە، هاتونه‌‌‌ته‌‌‌ ناو شه‌‌‌پۆلی کرێکارانی مانگرتوو و به‌‌‌شێکی زۆری ئه‌‌‌م پاڵاوگه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌هۆی مانگرتنه‌‌‌وه‌‌‌ داخراوه‌‌‌. داواکاری دەستبەجێی ئەو کرێکارانە کۆتاییهێنان بە بانگهێشتکردن و هەڕەشە ئەمنییەکانە. ناڕەزایی ئەو کرێکارانە لە کۆبوونەوەکانیاندا خراپتربوونی بارودۆخی ژیانیان بوو.

ئەنجوومەنی ڕێکخستنی کرێکارانی گرێبەستی نەوت ڕایدەگەیەنێت کە پشتیوانی لە ناڕەزایەتی ئەو هاوکارانە دەکات و جەخت لەسەر کۆتاییهێنان بە ژینگەی ئەمنی لە شوێنی کار و بانگهێشت و هەڕەشەی کرێکارانی ناڕازی و وەڵامدانەوەی دەستبەجێ بۆ داواکارییەکانی بژێوی ژیانیان دەکاتەوە. ڕۆژی ڕابردووش ١٥ کرێکاری لایەنی سێهەم لە پارسی باشوور کە بەنیازبوون بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانیان کۆببنەوە، دەستبەسەر کران. ئەنجوومەنی ڕێکخستن جەختی لە ئازادکردنی دەستبەجێی دەستگیرکراوان کردووەتەوە. ئەم ئەنجومەنە بانگەوازی بۆ هەموو ئەو کرێکارانە کردووە کە لە کەرتە جیاجیاکانی نەوتدا کاردەکەن بەشداری بکەن و پشتیوانی لە ناڕەزایەتی هاوکارەکانیان لە ئابادان دا بکەن و ڕایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر بێت و ئه‌‌‌م دۆخه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام بێت ئه‌‌‌وا ئه‌‌‌وان به‌‌‌ مانگرتنی سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ری وه‌‌‌ڵامی ڕژیم ده‌‌‌ده‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌.


1 ساڵ و 10 مانگ و 24 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌رده‌وامی مانگرتنی کرێکارانی پترۆکیمیایی لە ئابادان

به‌رده‌وامی مانگرتنی کرێکارانی پترۆکیمیایی لە ئابادان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران