لە بۆکان 40 کەس دەستبەسەر کران
لە مەریوان ڕۆژی جیهانیی منداڵان بەرز ڕاگیرا
گیراوانی مەریوان بۆ گرتووخانەی گشتی گوازراونەوە
لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ زیندانیەک مانی لە خواردن گرتووە
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی گێڵانی غەرب
لە بۆکان 40 کەس دەستبەسەر کران
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی رێکخراوی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەزبەر، ٤٠ هاوڵاتی٠Š شاری بۆکان لە لایەن هێزە سەرکوتگەر و داپڵۆسێنەرەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەوە.ئەو هێزانەی رژێم ئەو هاوڵاتیە کوردانەیان لە ماڵی خۆیان و شوێنە گشتییەکاندا دەستبەسەر کردوون و لە کاتی دەستبەسەرکردنیشیاندا لێیان داون و سووکایەتیان پێ کردوون.
کانوونی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە کەØ› مەلا "حەسەن" پێشنوێژی مزگەوتی گوندی قازلیانی شاری بۆکان و چەند کەس لە فەقێکانی و هەروەها چەند فەقێی دیکەی مزگەوتی گوندی کۆسەی بۆکان دەستبەسەر کراون.
ناوی هێندێک لەو هاوڵاتییانە "موختار و محەممەد میکانیک، کەماڵ، بێهزاد، بارام و هیوا ئاسوار" ڕاگەیەندراوە.
وەک دەگوترێ ئەو گیراوانە بە تۆمەتی چاڵاکیی مەزهەبی و بەشداری لە گرووپە وەرزشی و شاخەوانییەکاندا دەستبەسەر کراون.
لە مەریوان ڕۆژی جیهانیی منداڵان بەرز ڕاگیرا
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، بەبۆنەی ١٧ی ڕەزبەر "8ی ئوکتۆبر" ڕۆژی جیهانیی منداڵان، ڕێوڕەسمێک لە نزیک گوندی "یەنگیجە"ی مەریوان بەڕێوەچوو.
ئەم ڕێوڕەسمە لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی هونەریی وەژین، ئەنجومەنی سەوزی چیا و دێهیاریی گوندی یەنگیجەوە بهڕێوەچووە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا منداڵانی دێهاتەکانی نێ، سەردۆش، دەرزیان، ئاڵمانە، مۆسک، یەنگیجە، ڕەشەدێ، حەسنئاوڵە، منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و مندڵانی ناوەندی وەژین و منداڵانی مەریوان بەشدار بوون.
هەروەها لە ڕێوڕەسمەکەدا نزیکەی سەد بڕوانامەی زمانی کوردی درا بە منداڵانی مەریوان و دێهاتەکانی دەوروبەری.
گیراوانی مەریوان بۆ گرتووخانەی گشتی گوازراونەوە
بەپێی هەواڵەکان هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئێران رۆژی شەممە تێکڕای گیراوانی ناڕەزایەتیەکانی مەریوانیان بۆ گرتووخانەی گشتی ئەو شارە گواستۆتەوە.
هێزەکانی رژێم رێگەی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکانیان بەو گیراوانە نادەن.
بۆ بەردان و ئازادکردنی هەرکام لەو گیراوانە داوای زەمانەتی 50 ملوێن تەمەنی دەکەن.
شایانی باسە هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی داگیرکەری خامنەیی 12 کەس لە ناڕازیان کە 5 کەسیان لە رێکخرانی ناڕەزایەتیەکانی مەریوان بوون گرتووە.
لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ زیندانیەک مانی لە خواردن گرتووە
عەلی ماوەت کە خەڵکی شاری ورمێ یەو لە 10ی جۆزەردانەوە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی رژێم لەو شارە گیراوەو تا ئێستاش هەر لە زیندانی تاکە کەسی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا راگیراوە، مانی لە خواردن گرتووە.
یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ناوبراو وتی: چەیند رۆژ دەبێ کە عەلی لە ناڕەزایەتی بەوەی بەبێ گوناهی راگیراوە، پەروەندەکەی بەدواداچوونی بۆ ناکرێ و بۆ گرتووخانەی ناوەندی ناگوازرێتەوەو مافی دانانی زەمانەت بۆ ئازادبوونی پێ نادرێ مانی لە خواردن گرتووە.
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی گێڵانی غەرب
بەپێی هەواڵەکان شەوی هەینی 16ی ڕەزبەر بۆ دووهەم شەو، دارستانەکانی سەراوانی سەربە شاری گێڵانی غەربی ئاگریان گرت و سووتان.
محەمەدی فەرمانداری رژێم لە گێڵانی غەرب وێڕای پشت راست کردنەوەی ئەو هەواڵە گوتی: بەهۆی بەرزی و چڕی ناوچەکەو کێشەی هاتووچۆ لە شەودا، کونترۆڵ کردنی ئاگرەکە حەستەمە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا وتی: دارستانە بەرز و سەرکێشەکانی ناوچەی گڵین لە گێڵانی غەرب لە مانگی پووشپەڕیشدا ئاگری گرتبوو کە زیاتر لە 150 هێکتار لەو دارستانانە بە تەواوی سوتان.
شەوی پێنج شەممە دارستانەکانی سەراوانی سەر بە گێڵانی غەرب ئاگری لێکەوتەوە کە تایدا زیاتر لە 5 هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە سوتاو زیاتر لە 300 ملوێن قەران زیانی لێکەوتەوە.
ناوچە دارستانیەکانی سەراوان 6 هێکتار بەرینە کە زەوی ئەو دارستانە سەروشتیانە زۆر بە پیت و بەرەکەتە.
لە سەرەتای ئەو ساڵەوە تا ئێستا لە دارستانەکانی گێڵانی غەرب ئاگرکەوتۆتەوە کە لە ئاکامدا 480 هێکتار لەو دارستانانە بە تەواوی سوتاون و زیاتر لە 23 ملیارد قەران زیان لە ناوچەکە کەوتووە.