خهباتمیدیا: مێهرداد مەلەک، هەرزەکارێکی تەمەن ١٧ ساڵ، شەوی دووشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠ ١ی هەتاوی ، له پارێزگاری قهزوین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه بهکرێگیراوهکانی خامنەیی گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، هێزە سەرکوتکەرەکانی دەوریەی پۆلیس، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی مێهرداد مەلەک، هەرزەکارێکی تەمەن ١٧ ساڵ کردوه.
بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا نووسیویانە: ڕۆژی ٥ی مانگ، مێهرداد مەلەک تەمەن ١٧ ساڵ بە ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەیەوە بەرەو ماڵەوە دەڕۆیشت، کاتێک دەوریەی پۆلیس گومانیان لێکردوون و بەدوایاندا ڕۆیشتوون. لەم نێوەندەدا ئۆتۆمبێلی دەوریە لە قوڕدا گیردەخوات و بۆ ئەوەی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلەکە نیوە تەواو نەبێت، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک تەقە لە ئۆتۆمبێلەکە دەکەن. فیشەکەکە بەر مێهرداد دەکەوێت و لە شوێنی خۆیدا شههید دهکرێ.
هەواڵی کۆچی دوایی ئەم هەرزەکارە تەمەن ١٧ ساڵە لە کاتێکدا بڵاودەبێتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بهفرانبار لە چلەمین ساڵیادی شەهیدبوونی کیان پیرفلەک، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵان کە لەلایەن چەکدارانی خامنەیی لە ئیزە به تهقهی ڕاستهوخۆی هێزه ئهمنیهکان شههید بوو.